به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوێكی شه‌وی ڕابردوو له‌ناو بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن به پاراستنی سه‌رماڵی هاووڵاتییان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێی ته‌مووز، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، دوێنێ سه‌عات 2:30 خوله‌كی شه‌و له‌ناو بازاڕی قه‌یسه‌ری، له كاتی ئه‌ركی فه‌رمیی خۆیان بۆ پاراستنی ئه‌م شوێنه گرنگانه كه سامانێكی زۆری هاووڵاتییانی تێدایه، له‌گه‌ڵ دوو تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی (ح.ل.ح) و (م.ف.ا) رووبه‌ڕوو بوونه‌وه، كه پێشینه‌ی تاوانیان هه‌بوو.
ئه‌فسه‌رێك و دوو كارمه‌ندى پۆلیس بریندار بوون
زیاتر هاتووه، ئه‌فسه‌رێك و دوو كارمه‌ندیش سه‌ره‌ڕای زامداربوونیان، توانییان به‌ره‌نگاری دوو تۆمه‌تباره‌كه ببنه‌وه و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر، بیان گرن.
هه‌روه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه كه تۆمه‌تباره‌كان به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه ئۆتۆمبێلیان لێخوڕیوه و به چه‌كی جۆری كلاشینكۆف و ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری (تارق) ته‌قه‌یه‌كی زۆریان كردبوو و رووبه‌ڕووی پۆلیس ببوونه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ستبه‌جێ لێیان هاتنه ده‌ست و تۆمه‌تباران گیران.
پۆلیس دووپات ده‌كاته‌وه كه هه‌میشه خزمه‌تكاری هاووڵاتییان و پارێزه‌ری سه‌روماڵیانه و به‌رده‌وامیش چاوكراوه‌یه بۆ پاراستنی لایه‌نی ته‌ناهیی له هه‌ولێر.