كادیرێكی پێشكه‌وتووی پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د میره ئاشكرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌حمه‌د میره پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگای زانیاری هه‌یه و لڤین به لاهوور و براكانی فرۆشراوه.
تووشی كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقی گه‌وره ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ژنێكی له‌شفرۆش كه ئیخوانه‌كان بۆی ده‌پۆشن
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێی ته‌مووز، عادل حه‌مید زه‌نگه‌نه ناسراو به عومه‌ر زه‌نگه‌نه له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د میره بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، ئه‌حمه‌د میره سه‌ره‌تا مامۆستای ئاماده‌یی رۆشنبیری كوران بووه، له‌و ماوه‌یه‌دا خوێندكارانی به بیری ئیخوانی و سه‌له‌فیه‌تی سه‌ید قوتب په‌روه‌رده ده‌كات. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا تووشی كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقی گه‌وره ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ژنێكی له‌شفرۆش كه ئیخوانه‌كان بۆی ده‌پۆشن.
زیاتر نووسیویه‌تی، له 2004 به‌دواوه ناوه‌ندی چالاكی لاوان - سه‌ر به یه‌كگرتووی ئیسلامی گۆڤارێكی گه‌نجانه و هه‌مه‌ڕه‌نگ بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌ناوی لڤین كه له‌لایه‌ن ئه‌مجه‌د محه‌مه‌دی خوشكه‌زای سه‌لاحه‌دین به‌هادینه‌وه وه‌ك خاوه‌ن ئیمتیاز ده‌ست ده‌كاته به‌وه‌شاندن. ئه‌حمه‌د له‌م لڤینه ئیخوانییه ده‌بێته سه‌رنوسه‌ر و به قه‌زاو قه‌ده‌ر ده‌كه‌وێته ناو رۆژنامه‌وانی كوردی. باس له‌وه‌یش ده‌كات، ژماره سه‌ره‌تاكانی لڤین له ئاستێكی نزمی رۆژنامه‌وانیدا ده‌بێت، بۆیه یه‌كگرتوو هێمن باقر و فازل نه‌جیب و یاسین عومه‌ر و هتد.. ده‌كاته هاوكاری سه‌ره‌كی میره، له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وان لڤین به‌هێز ده‌بێت و ده‌كرێته گۆڤارێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ.
له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د ده‌بێته خاوه‌ن ئیمیتاز و سه‌رنووسه‌ری لڤین. له ئیخوان دوور ده‌كه‌وێته‌وه و پێوه‌ندی ژێراوژێر له‌گه‌ڵ باڵی ریفۆرمی یه‌كێتی په‌یدا ده‌كات
زانیاری ئه‌وه‌یشی نووسیوه كه له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د ده‌بێته خاوه‌ن ئیمیتاز و سه‌رنووسه‌ری لڤین. له ئیخوان دوور ده‌كه‌وێته‌وه و پێوه‌ندی ژێراوژێر له‌گه‌ڵ باڵی ریفۆرمی یه‌كێتی په‌یدا ده‌كات و لیستێكی درێژ هه‌یه له پێدانی پاره و ئیمیتیاز به لڤین و میره له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ریفۆرمی سه‌ر به نه‌وشیروان مسته‌فایه‌وه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له هاوینی 2007 هێمن باقری جێگری لڤین كه ئه‌ویش تاوانباره به قۆپیه له‌كاتی ئیمتیحانی وه‌رزی كۆتایی خوێندن له زانكۆ، راپۆرتێك ئاماده ده‌كات به ناوی "میراتی پیاوه نه‌خۆشه‌كه" لێره‌دا باس له میراتی ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌باتی ده‌كات. ئه‌م راپۆرته زانیاری قادری حاجی عه‌لی و ئیمیتازپێدانی باڵی ریفۆرم ئاماده ده‌كرێت. هه‌مان رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه ئاسایشی سلێمانی میره ده‌گرن و گرووپی كه‌مپینچییه‌كانی سه‌ر به نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ونه به پاڵه‌وانكردنی میره و لێره‌وه میره ده‌بێته ژماره.
سۆران بۆ خۆ شاردنه‌وه چوو بووه ئێران میره هێنابوویه‌وه سلێمانی و پاشان ره‌وانه‌ی كه‌ركووكی كردبووه‌وه. هه‌مان شه‌وی گه‌ڕانه‌وه‌ی سۆران له كه‌ركووك تیرۆركرا
زه‌نگه‌نه زانیاری ئه‌وه‌یشی هه‌یه كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2008 ئه‌حمه‌د میره‌ی پێوه‌ندییه‌كی پته‌و به كونسوڵخانه‌ی ئێرانه‌وه له سلێمانی دروست ده‌كات كه سێ جار له‌و ماوه‌یه‌دا ئاغای نیازی به ماتۆر "بۆئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه" سه‌ردانی ئۆفیسی لڤین ده‌كات له‌نیوه‌ڕۆدا تا چاوی بكه‌وێت به بیرۆی سه‌ره‌كی لڤین وه‌ك ده‌وترا پاره‌یان وه‌رگرتبوو به‌ناوی بیرۆكه‌وه.
له‌باره‌ی كه‌یسی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه میره تاوانباری سه‌ره‌كییه و ده‌ڵێت، سۆران بۆ خۆ شاردنه‌وه چوو بووه ئێران میره هێنابوویه‌وه سلێمانی و پاشان ره‌وانه‌ی كه‌ركووكی كردبووه‌وه. هه‌مان شه‌وی گه‌ڕانه‌وه‌ی سۆران له كه‌ركووك تیرۆركرا و میره ئامانجی خۆی مسۆگه‌ر كرد و كردیه بازرگانی و ده‌رفه‌تێك بۆ تاوانباركردنی پارتی له كاتێكدا یه‌كێتی سۆرانی كوشت.
هه‌روه‌ك دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه میره له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه كۆنترۆڵ كرا و ئه‌وه‌یشی به ده‌رفه‌ت زانی تا هێرش بكاته سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان. هاوكات ساڵی 2008 میره بڕێكی زۆر پاره و ده‌مانچه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سووڵه‌وه پێ به‌خشرا.
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگای زانیاری دروست كرد و لینكی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی باڵا بۆ كرایه‌وه
" له ساڵی 2009 گۆڕان دروست ده‌بێت و له‌لایه‌ن قادری حاجی عه‌لی و شه‌ماڵ وه‌فا و هه‌ندێك نووسه‌ری ناو گرده‌كه لڤین ده‌بێته میدیایه‌كی به‌هێزی پاڵشتی گۆڕان، هه‌م له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه زانیاری و پاره‌ی پێ ده‌درێت هه‌م به‌كارده‌هێنرێت بۆ تێكشكاندن و ناوزڕاندنی نه‌یارانی گرده‌كه، له‌مه‌شدا به‌ڵێنی ئیمیتیازی زۆر به میره دراوه. ئه‌م فایله‌ش له پێدانی پاره لای رێباز حه‌ملان هه‌یه كه ئه‌وكات به‌رپرسی ماڵی و ئیداره‌ی گرده‌كه بوو" عومه‌ر زه‌نگه‌نه وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، له سه‌ره‌تای ساڵی 2010 له رێگه‌ی كونسڵخانه‌ی ئێران و به‌هاوكاری چه‌ند ئیتلاعاتێكی سلێمانی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی و سیخوڕی له‌گه‌ڵ به‌سیحی ناسراو "عیرفان قانعی فه‌رد" بڵاو ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ لێدان له پارتی و هه‌م بۆ تێكدانی نێوانی پارتی و یه‌كێتی بوو، چونكه عیرفان نووسه‌ره‌وه‌ی ژیاننامه‌ی مام جه‌لال بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌كان وا ده‌ربكه‌ون عیرفان و لڤین به فیتی مام جه‌لال ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش مام جه‌لالی به‌ته‌واوه‌تی تووڕه‌كرد.
هه‌موو نهێنییه‌كانی میره هه‌ڵده‌داته‌وه و رای گه‌یاندووه، له ناوه‌ڕاستی 2013ه‌وه میره كه‌وته هاتوچۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و چه‌ندان جاریش له گردی ده‌باشان و ماڵی مام جه‌لال ده‌ركه‌وت كه له‌گه‌ڵ هێرۆ برایم و لاهوور و پافل تاڵه‌بانی دانیشتنی كردبوو و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌زگای زانیاری دروست كرد و لینكی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی باڵا بۆ كرایه‌وه.
له كۆتا جاردا به بڕی 700 هه‌زار دۆلار، لڤینی فرۆشته‌وه به لاهور و پۆلاد جه‌نگی
دووپات ده‌كاته‌وه كه له كۆتا جاردا به بڕی 700 هه‌زار دۆلار، لڤینی فرۆشته‌وه به لاهور و پۆلاد جه‌نگی، هاوكات ئیداره‌ی لڤین درایه محه‌مه‌د هه‌ورامی و ئێسته میره پێوه‌ندی به لڤینه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام له پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزدایه له‌گه‌ڵ دژه تیرۆر و خودی لاهور جه‌نگی.