گۆرانیبێژ كاروان هه‌ورامی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕانی له دنیای هونه‌ری، به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو دنیای هونه‌ری بڵاو كرده‌وه.
به‌مزووانه كلیپێك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری تهمووز، هونه‌رمه‌ند كاروان هه‌ورامی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دابڕان له كاری هونه‌ری خه‌مێكی قووڵ بوو بۆ من، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌مزووانه كلیپێك بڵاو ده‌كه‌مه‌وه".
زیاتر گوتی، "به‌مزووانه نوێترین كلیپم وه‌ك كاری نوێ به‌ناوی "بێ خه‌م" بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، تیزه‌ری كلیپه نوێیه‌كه‌م بڵاو كردووه‌ته‌وه".
كاروان هه‌ورامی /38 ساڵ/، خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشته‌جێیه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ریی به‌ناوی "ئێسته دڵم ته‌نگه"، بڵاو كرده‌وه و له كوردستان به ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی هه‌وادارێكی زۆر بۆ خۆی كۆ بكاته‌وه، دوایه‌مین به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش به ناوی "به‌سه" بوو، زیاتر له 10 ساڵه له بواری هونه‌ریدا ده‌ركه‌وتووه و گۆرانییه‌كانی به ستایلی پۆپ ده‌ڵێت، خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆیه‌تی.