لیستێكی نوێی مووچە بۆ ئەم هەفتەیە بڵاو كرایەوە و مووچەی كۆمەڵێك وەزارەت و شوێن دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ شەموو چواری تەمووز، بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، یەكشەم و دووشەم مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەكرێت.
لە لیستەكەدا هاتووە، ڕۆژی سێشەم مووچەی وەزارەتی شەهیدان و شەهیدانی هاووڵاتی و زیندانی سیاسی دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەكرێت.
وەزارەتی دارایی بۆ رۆژی چوارشەم مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دەرەوەی شار خەرج دەكرێت و ڕۆژی پێنجشەم مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ناوشار خەرج دەكرێت.