دانیشتووانی شاره‌دێی بازیانی سه‌ر به سلێمانی به‌هۆی خراپی خزمه‌تگوزاری كاره‌با و خراپی سیستمی 20 ئه‌مپێری، رژانه سه‌ر شه‌قام و رێی سه‌ره‌كی سلێمانییان داخست.
داوای 30 مێگاوات كاره‌بامان كردووه، به‌ڵام به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه نه‌هاتوون
ئه‌و هاووڵاتییانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو سیستمی كاره‌بای 20 ئه‌مپێرییان بۆ داناون، گوایه به‌رده‌وام له سه‌رووی 18 سه‌عات به هاوین و زستان كاره‌بایان پێ ده‌درێت، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی گه‌رما ده‌ستی پێ كردووه، رۆژانه 10 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی‌یان هه‌یه و كاره‌بای موه‌لیده‌ش به‌پێی پێویست نادرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ته‌مووز، ئیسماعیل ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بازیان به "وشه"ی راگه‌یاند، به دڵنیاییه‌وه كاره‌بای بازیان زۆر وێرانه و ئێسته به دۆخێكی خراپی كاره‌بادا ده‌ڕوات، بازیان ناوچه‌یه‌كی ستراتیجیی گرنگه و خاوه‌نی چه‌ندان كارگه‌ی پیشه‌سازییه، ناكرێ خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌رامۆش بكرێن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه داوام بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌مان بكه‌ن، داوای 30 مێگاوات كاره‌بامان كردووه، به‌ڵام به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه نه‌هاتوون.
"داواشمان له نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت كردووه و تا ئێسته وه‌ڵاممان وه‌رنه‌گرتووه، بازیان فه‌رامۆش كراوه له كاتێكدا ده‌بوو باشترین خزمه‌ت بكرایه، چونكه زۆرترین پیشه‌سازیی ناوچه‌كه له بازیانه، به‌ڵام كاره‌با خراپه و كه‌متر له 10 سه‌عات كاره‌با ده‌ده‌ن به هاووڵاتییان". ئیسماعیل ئه‌حمه‌د وای گوت.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بازیان دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئێمه پشتیوانی له داواكاری هاووڵاتییان ده‌كه‌ین، چونكه خزمه‌تگوزاریی كاره‌با هه‌رچه‌نده كراوه به ئه‌مپێر و ده‌بوو زۆرترین كاره‌با بدرایه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی