ئه‌و شێفه كورده‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوبانگی ده‌ركردووه، به هۆی ڤیدیۆیه‌ك له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه.
كورده‌كانی باكور هه‌ڵوێسته‌كه‌ی شێف نوسره‌تیان به‌رز نه‌نرخاندووه
نوسره‌ت گۆكچه چێشتلێنه‌رێكی گه‌نجی باكوری كوردستانه، به هۆی جووڵه‌یه‌كی سه‌یر له كاتی دروستكردنی خواردنه‌كانیدا، به ماوه‌یه‌كی كورت ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد، له لایه‌ن چه‌ندان چێشتخانه‌ی به ناوبانگی دنیاوه داوای لێ كرا ببێته چێشتلێنه‌ر، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد به ماوه‌یه‌كی كورت باری دارایی ڕوو له زیادبوون بكات و ببێته یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ساڵ.
ئه‌مڕۆ نوسره‌ت گۆكچه له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، دوای ئه‌وه‌ی نوێترین ڤیدیۆی خۆی به گۆرانییه‌كی كوردی بڵاو كرده‌وه، له‌لایه‌ن توركه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر بووه‌وه و داوای ده‌ركردنی ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی به‌شێك له كورده‌كانی باكوری كوردستان هه‌ڵوێسته‌كه‌ی شێف نوسره‌تیان به‌رز نه‌نرخاندووه، پێیان وایه به ئاڵای توركیاوه گۆرانیی كوردی لێ نادرێت، ئه‌و له سامانه‌كه‌ی خۆی ده‌ترسێت بۆیه ئه‌م كاره‌ی كردووه.
شێف نوسره‌ت له ڤیدیۆكه‌یدا گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند ئایدنی داناوه به‌ناوی "خه‌ونی شه‌و بوو"، هونه‌رمه‌ند ئایدن چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته ئه‌و گۆرانییه‌ی تۆمار كردووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نوسره‌ت له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی به كوردی نووسیویه‌تی "چۆنه".
نوسره‌ت گۆكچه چێشلێنه‌رێكی ئاسایی بوو و له یه‌كێك له چێشتخانه‌كان كاری ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌تای ساڵی 2017 ڤیدیۆیه‌كی خۆی له كاتی ئاماده‌كردنی گۆشت بڵاو كرده‌وه كه به شێوازێكی جیاواز خوێی به‌سه‌ردا ده‌كات، ئه‌مه‌ش به ماوه‌یه‌كی كورت بینه‌ر و ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد، بۆیه ئێسته یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانه و به saltbae ناسراوه، له دایكبووی ساڵی 1983ی توركیایه، به‌هۆی ته‌كنیكه جیاوازه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌كردنی گۆشت، بووه به كه‌سایه‌تییه‌كی جیهانی، گه‌شتیاران له سه‌رانسه‌ری دنیا سه‌ردانی رێستۆرانته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.