كاتێك دیمه‌نی جووتیاران به‌دیار به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیانه‌وه ده‌بینی، بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه كه هێشتا هاورده‌ی به‌رهه‌می ده‌ره‌وه بۆ كوردستان هه‌یه و ڕێگرییه‌كی سه‌ره‌كییه تا به‌رهه‌می ناوخۆ له بازاڕه‌كاندا ساغ نه‌بێته‌وه.
یه‌كێك له چه‌وتییه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو كه نه‌توانراوه پلانی بۆ دابنرێ، كه‌رتی كشتوكاڵ بووه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مساڵ و له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاونان بۆ خه‌مخواردن له به‌رهه‌می ناوخۆی ده‌بێته كردار.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی جووتیارانی كوردستان ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیانه، له‌كاتێكدا زیاد له پێویستی ناوخۆی كوردستان به‌رهه‌می ده‌هێنن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی دوو پلانی فراوان و كاتی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌نگژه‌یه ده‌بێته‌وه كه جووتیارانی كوردستان تێی كه‌وتوون. كێشه‌ی سه‌ره‌كی جووتیارانی كوردستان ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیانه، له‌كاتێكدا زیاد له پێویستی ناوخۆی كوردستان به‌رهه‌می ده‌هێنن. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ پلانی جووتیارانیش بۆ به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ به كێشه‌یه‌كی تر ده‌زانێ.
له كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕوونی باسی گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ كراوه، ته‌نانه‌ت چه‌ندان جار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی له‌سه‌ر هه‌مه‌چه‌شنكردنی داهات كردووه‌ته‌وه كه یه‌كێك له‌وانه پشتبه‌ستنه به كه‌رتی كشتوكاڵ له پاڵ كه‌رتی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان.
حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه"ی ڕوون كرده‌وه، هه‌موو لایه‌نێك بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ دانرابوو تا به‌رهه‌می جووتیارانی كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی لێ نه‌یه‌ت كه ئێسته هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م پلانه‌كان راگیران.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دووپاتی كرده‌وه، كێشه‌ی ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، چونكه خستنه‌ڕوو له خواستی هاووڵاتییان زیاتره به‌تایبه‌ت ئه‌مساڵ دۆخێكی جیاواز هه‌یه.
دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ركاتێك ته‌نگژه‌ی ئابووری هه‌بێت، خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی گرنگی به كشتوكاڵ ده‌ده‌ن و پلانی بۆ دانانێن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێسته رێژه‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كانی خوارووی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان و خه‌ریكی كاری كشتوكاڵن كه له ساڵانی رابردوو به‌رهه‌می كوردستان ده‌چووه شاره‌كانی تری خواروو.
هه‌ركاتێك ته‌نگژه‌ی ئابووری هه‌بێت، خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی گرنگی به كشتوكاڵ ده‌ده‌ن
حه‌مه‌كه‌ریم یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ئێسته به‌شێكی زۆری شوێنه گشتی و چێشتخانه‌كان داخراون، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان هه‌یه. پێی وایه كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پلانی هه‌یه له داهاتوو ئه‌و به‌هه‌مانه به‌شێوه‌ی تر به‌كار بێنێت وه‌ك وشككردنه‌وه یان له قوتوونان، بۆ ئه‌وه‌یش پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت بێته پێشه‌وه.
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كان به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گوتی، پلانی كشتوكاڵ وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون نییه ته‌واو بكرێ و كلیله‌كه‌ی بدرێ به‌ده‌سته‌وه، ماوه‌یه‌كی درێژی پێویسته، تاكه چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه بازاڕ له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بدۆزرێته‌وه.
سه‌رباری هه‌موو پلانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ، حكوومه‌ت بۆردێكی بۆ چاودێری و پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ دروست كردووه كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دروستكردنی ئه‌و بۆرده به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نێ، له‌پاڵ ئه‌وه‌یشدا پێی وایه سه‌قامگیری بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ پێویسته و پێویست‌تر ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی بازرگانی و لایه‌نی پێوه‌ندیداری تر كار له‌سه‌ر پێشخستنی كه‌رته‌كه بكه‌ن.
عه‌لی ره‌حمان جووتیارێكی ده‌شتی شاره‌زووره و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا ئه‌مڕۆ له عه‌لوه‌ی سلێمانی 100 تۆن خه‌یار نێردراوه‌ته ناو سلێمانی و شارۆكه‌كانی تر، به‌ڵام ئه‌وه به مانای باشی كه‌رتی كشتوكاڵ نایه‌ت، چونكه خه‌یاره‌كه بۆ خه‌ڵك كیلۆی به 500 دیناره و هیچ پاره بۆ جووتیاره‌كه نامێنێته‌وه.
ئه‌و بۆ "وشه" گوتی كه ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان كێشه‌یه‌كی ساڵانه‌ی جووتیارانه، تا ئێسته‌یش هیچ پلانێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ له‌و حكوومه‌ته‌دا لێره كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ده‌یان پلان و پڕۆژه‌ی نوێ بكه‌ونه واری جێبه‌جێكردنه‌وه و ته‌نانه‌ت له به‌شی دووه‌می هاشتاگی لێم بپرسه كه تایبه‌ته به پرسیار ناردن بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی، به گرنگییه‌وه باسی كه‌رته‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، پێوه‌ندیمان به وڵاتانی ده‌ره‌وه كردووه تا به‌رهه‌می ناوخۆ ساغ بكه‌ینه‌وه.
مه‌سروور بارزانی داوای له هاووڵاتییانی كوردستان كرد گرنگی به به‌رهه‌می ناوخۆ بده‌ن و هاوكاری جووتیارانی كوردستان بكه‌ن تا كاره‌كانیان فراوانتر بكه‌ن.