ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما و دوای مانگی نیسان، شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری تووشی كه‌مئاوی ده‌بن و دانیشتووانی ناوچه‌كه به هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 رۆژ جارێك ئاویان بۆ هه‌ڵده‌كرێت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، زێده‌ڕۆیی زۆر كراوه‌ته سه‌ر بۆڕیی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاودانی باخه‌كان.
به نایاسایی ئاو له‌سه‌ر بۆڕیی چه‌مچه‌ماڵ راكێشراوه
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری حوزه‌یران، به‌ختیار تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا كێشه‌ی شكانی بۆڕی و بڕینی كاره‌با، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئاو هه‌بووه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو بزانین هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه یان هۆكاری تره.
ئه‌و به‌رپرسه حكوومییه ددان به‌وه‌دا ده‌نێت له وه‌رزی گه‌رمادا هه‌فته‌ی جارێك ئاو بۆ چه‌مچه‌ماڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵده‌كرێت و ده‌ڵێت، چه‌مچه‌ماڵ خۆی سه‌رچاوی ئاوی نییه و له سلێمانییه‌وه بۆی ده‌ڕوات، تا هێڵی ئاوی گۆپته‌كه- چه‌مچه‌ماڵ دانه‌نرێت، ئه‌و كێشه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئاگاداری ئه‌وه نین كه له‌سه‌ر بۆڕیی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ به زیاده‌ڕۆیی ئاو بۆ باخ برابێت، پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه له لایه‌نی پێوه‌ندیدار، پێویسته به‌ڵگه بخرێته ڕوو چونكه تا ئێسته كه‌س سكاڵای نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان ده‌ست كه‌وێت، له رێی یاساوه لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ین.
محه‌مه‌د ره‌سووڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كیه و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ هاتنی گه‌رما، تووشی كه‌مئاوی ده‌بن، به‌شێك له كێشه‌كه پێوه‌ندی به بۆڕی و ماتۆڕی ئاو و چه‌ند هۆكارێكی تره‌وه هه‌یه، بۆیه زۆر به كه‌می ئاو ده‌گاته ناوچه‌كه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی ئه‌نجوومه‌ن، پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌ی كرده‌وه كه له‌سه‌ر بۆڕیی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ زێده‌ڕۆیی كراوه و به نایاسایی ئاو راكێشراوه بۆ باخه‌كان و ده‌ڵێ، ئه‌وه راسته كه به نایاسایی ئاو له‌سه‌ر بۆڕیی چه‌مچه‌ماڵ راكێشراوه، به‌ڵام نازانرێت ئه‌وانه چ جۆره كه‌سێكن.
دووپاتی ده‌كاته‌وه به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زێده‌ڕۆییانه، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێسته فه‌رمانگه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ نه‌یانتوانیوه كۆتایی به‌و زێده‌ڕۆییه بهێنێت.
سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، له‌سه‌ر هێڵی بۆڕی یه‌كه‌م و دووه‌می سلێمانییه و ساڵانه‌ش تووشی كێشه‌ی كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه به‌هۆی خراپی و كۆنی بۆڕی و ماتۆڕه‌كانی ئاو.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی