ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ئێڵ جی نوێترین لاپتۆپی له جۆری گرام 17 نمایش كرد كه تایبه‌تمه‌ندیی زۆر به‌هێزی بۆ داناوه، له‌گه‌ڵ كێشێكی زۆر كه‌م كه ئه‌مه‌یش سه‌رنجڕاكێشتری كردووه لای به‌كارهێنه‌رانی ئێڵ جی.
شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجی له ماڵپه‌ڕی "
theverge" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای ئێڵ جی، له نوێترین به‌رهه‌میدا لاپتۆپێكی به‌هێزی خسته بازاڕه‌وه له جۆری "Gram 17" كه له ڕووی دیزاین و هێزه‌وه، گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه و بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌واداران.
لاپتۆپە نوێیە شاشەکەی 17 ئینجە کە هەر خودی ناوەکەی لەوەوە هاتووە گرام 17
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه ئه‌م لاپتۆپه نوێیه شاشه‌كه‌ی 17 ئینجه كه هه‌ر ناوه‌كه‌ی له‌وه‌وه هاتووه گرام 17 و روونی شاشه‌كه‌یشی 1600 به 2560 پیكسڵه، ڕامی 16 گێگابایته و میمۆریشی به‌سه‌ر دوو دڕایڤدا دابه‌ش كراوه كه هه‌ر دانه‌یان 500 گێگابایته و كۆی گشتی یه‌ك تێرابایته، به سیستمی كۆڕای - حه‌وت كار ده‌كات و نه‌وه‌ی دهیهمیشه، گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م لاپتۆپه ئه‌وه‌یه كه سیستمی شهحنكردنهوهكهی 48 واته و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كێشێكی كه‌می هه‌یه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته هه‌زار و 699 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز، مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.