كۆمپانیای ئۆنه‌ر له نوێترین كاردا یه‌كێك له مۆبایله‌كانی بڵاو كرده‌وه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو خاوه‌ن دیزاینێکی جوانه له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆر كه به پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كار ده‌كات و ڕکابەرە بۆ بەهێزترینەکان.
ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای ئۆنه‌ر نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه لە جۆری "X10 Max"ه‌وه كه یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌یمه‌ندییه باشه‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتوه كه له‌ڕووی كوالێتی و نرخه‌وه یه‌كێكه له‌و مۆبایلانه‌ی كه له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌یه.
ئەم مۆبایلە خاوەن شاشەیەکی گەورەیە کە قەبارەکەی 7.09 ئینجه و روونییه‌كه‌ی 1080 بە 2280 پیکسڵ کار دەکات
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 5000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه له جۆری میدیا تێک دیمیستی 800، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 48 مێگاپێكسڵه.
ئەوەیش گوتراوە شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 7.09 ئینجه و روونییه‌كه‌ی 1080 بە 2280 پیکسڵ كار ده‌كات، ڕامیشی هەشت گێگابایتە و میمۆری ناوەکەیشی 128 گێگابایتە، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 325 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.