به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانایان، ده‌ركه‌وتووه كه ده‌نكۆڵه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر وردن و ده‌توانن له‌ڕێی هه‌واوه بگوازرێنه‌وه و خه‌ڵك تووشی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كه بكه‌ن؛ به‌ڵام ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هاوبۆچوونی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه نییه.
ماڵپه‌ڕی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، پسپۆڕان بۆ زیاتر دڵنیابوونه‌وه له توێژینه‌وه‌كه‌یان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه لای ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و ئه‌وانیش ده‌ڵێن، ڕاستییه‌كه‌ی تا ئێسته ته‌نیا ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه كه ده‌نكۆڵه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كاتی پژمین و كۆكه‌دا دێنه‌ده‌ر و بڵاو ده‌بنه‌وه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هاوبۆچوونی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه نییه
تا ئێسته
239 پسپۆڕ و زانا له 32 ده‌وڵه‌تی جیاوازه‌وه، نامه‌یه‌كی كراوه‌یان بۆ ڕێكخراوه‌كه ئاماده كردووه و ده‌یانه‌وێ هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌ك توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاوی بكه‌نه‌وه، ئه‌وه ده‌ره‌خات كه ته‌نێكی وردی نه‌بینراو له‌ناو ڤایرۆسه‌كه‌دا هه‌یه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له مرۆڤ بدات و به‌هۆیه‌وه تووشی كۆرۆنا ده‌بێت.
زانایان ده‌ڵێن: كاتێك تووشبوویه‌كی كۆرۆنا ده‌پژمێ یان ده‌كۆكێ، ده‌نكۆڵه‌كانی ڤایرۆسه‌كه دێنه‌ده‌ر و به‌خێرایی به هه‌وادا ده‌گوزارێنه‌وه تا دوا به‌ربه‌ست ده‌ڕۆن. كه‌چی سه‌رباری ئه‌وه‌ش ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌ڵێ: ئه‌م به‌ڵگانه باوه‌ڕپێكراو نین و هێشتا دڵنیا نین له‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به هه‌وادا ده‌گوازرێته‌وه.
بینیدیتا ئالگرانزی سه‌رۆكی به‌شی به‌رگریی ڤایرۆس له ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێ: له دوو مانگی ڕابردوودا چه‌ندان توێژینه‌وه‌مان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌واوه كردووه، به‌ڵام تا ئێسته به یه‌كجاری بۆمان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا ڤایرۆسه‌كه ده‌گوزێته‌وه یان نا.