ژن و مێردێكى ئیتالى كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى دروستكردنى كه‌پسووله‌یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مردووى تێدا بنێژرێت، له دواى مردنیان گۆڕه‌كانیان ببێت به دره‌خت.
ماڵپه‌ڕى
RTى رووسى ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شى ته‌مووز، باسى له پڕۆژه‌یه‌ك كردووه كه به ناوى " Capsula Mundi "ده‌ناسرێت و ئامانجى پڕۆژه‌كه پارێزگاریكردن له ژینگه و پاراستنى یاده‌وه‌رى مردووه‌كانه به جوانترین شێوه.
هه‌ر مردووێك ده‌بێ به دره‌ختێكى یادگارى
پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئانا و رائوول دانراوه كه ژن و مێردێكى ئیتالین، كه‌پسووله‌یه‌كى شێوه هێلكه‌لییان دروست كردووه، به شێوه‌یه‌ك ده‌بێ له ماده‌یه‌ك بێت تواناى شیكردنه‌وه‌ى هه‌بێت، دواتر له شێوه‌ى كۆرپه‌ڵه‌ى ناو منداڵدان، له‌ناو ئه‌و كه‌پسووله‌یه داده‌نرێن و دواتر ده‌خرێته ژێر خاكه‌وه، دیاره له‌ناو كه‌پسووله‌كه تۆ یان نه‌مامێك داده‌نرێت كه دواتر ده‌بێت به دره‌خت.
ئه‌وان جیا له پاراستنى ژینگه، ئامانجیانه گۆڕستان ببێت به گۆڕستانێكى جوان و بیره‌وه‌ریى مردووه‌كانیش به جوانى بمێنێته‌وه.
تا ئێسته دیار نییه ئاخۆ ئه‌و پرۆژه‌یان چه‌نده ره‌چاو ده‌كرێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام ژن و مێرده‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كاره‌یان تێڕوانینێكى نوێیه بۆ مردن.