له‌ڕێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێوه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك و ئه‌و تۆڕانه‌ی سه‌ر به فه‌یسبووكن به‌تایبه‌ت ئینستاگرام، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌شێوه‌ی نۆتیفیكهیشن ئاگادارت ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌مامك ببه‌ستی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئاشكرایان كرد كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌مڕۆوه كارا كراوه و هه‌ر كاتێك سیستمی ''هۆم بهیج'' یان ''لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی'' ڕیفرێش ده‌كه‌یته‌وه، راسته‌وخۆ به‌شێوه‌ی بۆكسێك له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه ئاگادارت ده‌كاته‌وه كه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه ده‌مامك ببه‌ستی بۆ خۆپارێزی.
دۆخی دنیا لە مەترسیدایە و گرینگە خۆپارێزی تاکە کەسی هەبێ
فه‌یسبووك ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه سوودێكی زۆری ده‌بێ بۆ خه‌ڵك، چونكه زۆر له خه‌ڵك كاتێك ئه‌م ئاگادارییه ده‌بینن، بیریان ده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌مامك ببه‌ستن، چونكه دۆخی دنیا له مه‌ترسیدایه و گرینگه خۆپارێزی تاكه‌كه‌سی هه‌بێ.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگه كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر له دنیادا به‌كاری دێنن.