كچێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان لە هەولێر كاتێك خه‌ریكی یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆڵانه‌كه‌یان ده‌بێت، پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن به فێڵی كڕینی یارییه‌وه هه‌ڵیده‌خه‌ڵه‌تێنێت و ده‌یباته شوێنێكی چۆڵ، له‌وێ ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كاته سه‌ر. دوای ئه‌وه منداڵه‌كه ده‌برێته پزیشكی دادی و ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر، پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دێته گرتن.
پزیشكی دادوه‌ری بۆ دادگا ڕاستییه‌كان ده‌سه‌لمێنێت
ئه‌و كاته‌ی كچه ته‌مه‌ن پێنج ساڵییه‌كه به‌خوێنه‌وه ڕاده‌كاته‌وه ماڵه‌وه، دایك و باوكی ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر، دوای بردنی بۆ پزیشكی دادی، له‌وێ له‌دوای هه‌موو پشكنینه‌كان، ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و منداڵه به په‌نجه په‌رده‌ی كچێنی لابراوه، دوای گه‌یشتنی كه‌یسه‌كه به دادگا و ناردنی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی بۆ دادوه‌ر، ده‌سه‌لمێنرێت كه ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و منداڵه، به په‌نجه‌ش په‌رده‌ی كچێنیی نه‌هێشتووه.
له‌دوای لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و پیاوه نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌یه، بۆیه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كچه ته‌مه‌ن پێنج ساڵییه‌دا هێناوه كه به‌بڕوای پزیشكانی دادی بێت، جۆرێكی سه‌یر و نامۆیه له جۆری ده‌ستدرێژیی سێكسی‌دا، ئه‌مه‌ش وای كردووه حوكمی دادوه‌ر كه‌متر بێت له‌وه‌ی كه پێویسته بۆ كه‌سێك بدرێت كه ده‌ستدرێژیكاره، به‌ڵام باری ده‌روونی جێگیره.
دایك و باوكی منداڵه‌كه نازانن چی بڵێن
دایك و باوكی كچه پێنج ساڵییه‌كه له‌دوای زانینی ئه‌و ڕووداوه به‌سه‌لماندنی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی، تووشی شۆك ده‌بن به‌و كاره‌ی به‌رانبه‌ر منداڵه‌كه‌یان كراوه، به‌ڵام دوای ڕووداوه‌كه هیچیان بۆ ناكرێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕێكارێكی پێویستی یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌م كه‌یسه یه‌كێكه له‌و كه‌یسانه‌ی كه له پزیشكی دادی له لایه‌ن دكتۆر دیلمان ئازاد پسپۆڕی پزیشكی دادوه‌ری كاری له‌سه‌ر كراوه، ئه‌و پزیشكه ورده‌كاریی شێوازی ڕووداوه‌كه و چۆنیه‌تی به‌دواداچوونه‌كان و وردبینییه‌كانی پزیشكی دادی بۆ "وشه" باس كرد، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه دایك و باوكان ده‌بێت ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن و متمانه به هیچ كه‌سێك نه‌كه‌ن.
پیاوێك به په‌نجه په‌رده‌ی كچێنی منداڵێكی پێنج ساڵی لاده‌بات
دكتۆر دیلمان له باسی كه‌یسی كچه پێنج ساڵییه‌كه‌دا گوتی، دوای هێنانی ئه‌و كچه منداڵه بۆ پزیشكی دادی، له‌لایه‌ن سێ پزیشكی پسپۆڕی دادی پشكنینی بۆ كرا و ئه‌و لیژنه‌یه ڕاپۆرتی تایبه‌تی خۆی نووسی، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانه‌وه به ڕوونی دیاربوو ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر و به‌په‌نجه په‌رده‌ی كچێنیی لابراوه، له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه كرا به ڕاپۆرت و ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا، دادوه‌ریش له‌م حاڵه‌تانه‌دا پشت به ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی دادی ده‌به‌ستێت، له‌و كه‌یسه‌شدا هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بڕیاری به‌ندكردنی ئه‌و پیاوه درا.
ئه‌و پزیشكه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كاتێك منداڵێك تووشی ڕووداوێكی هاوشێوه‌ی نه‌خوازراو ده‌بێت، دایك و باوك هیچیان بۆ ناكرێت، بۆیه ده‌بێت پێش ڕووداوه‌كه ئاگاداربن، به‌تایبه‌ت ڕێگرتن له چوونه كۆڵانی منداڵان، چونكه مه‌ترسیدارترین شته، دیار نییه له كۆڵان كێی لێیه و چی ده‌گوزه‌رێت.
منداڵێك ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژیی بكرێته سه‌ر ده‌بێت پزیشكی ده‌روونی بیبینێت
دكتۆر دیلمان ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه كه پێویسته دایك و باوكان له دوای ڕوودانی ڕووداوه‌كانیش، زۆر به وردی ئاگاداری بارودۆخی منداڵه‌كانیان بن، چونكه منداڵ له دوای ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ری دێت، له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ تێكده‌چێت، ئه‌گه‌ر به‌فریای باری ده‌روونی نه‌كه‌ون و وه‌ك پێویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، ئه‌وكات ڕووبه‌رووی گرفتی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه كه ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا زیاتر كێشه‌ی بۆ دروست ببێت.
به‌پێی توێژینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان بێت، منداڵان له هه‌موو دنیادا كاتێك ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته سه‌ر، پێویستی زۆریان به خوڵقاندنی كه‌شێكی هێمنه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روونیان سه‌قامگیر بێت، پێویسته پزیشكی ده‌روونی چاودێریی وردی بكات، به هاوكاریی ته‌واوی دایك و باوك، تا بتوانێ ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنێت بێ ئه‌وه‌ی بۆ داهاتووی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌روونی جێبهێڵێت.
هۆشیارییه‌كانی پزیشكی دادی تا ده‌رگای ژووره‌كه‌یان ده‌چێت
دكتۆر دیلمان له‌باره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته سه‌ر یان هه‌ر توندوتیژییه‌كیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی خێزان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، ده‌ڵێ به‌داخه‌وه باوانه‌كان زۆر خه‌مساردن، زۆرجار جگه له‌وه‌ی له ئه‌نجامی بێ ئاگایی و نابه‌رپرسیاریه‌تی ته‌واویان له چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان، دوای ڕووداوه‌كه‌ش هیچ خه‌مێكی لێ ناخۆن، هه‌رچه‌نده ئێمه له پزیشكی دادی هۆشیاریی ته‌واویان پێ ده‌ده‌ین و به وردی گرنگیی پزیشكی ده‌روونییان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی ئێمه زۆرجار تا ده‌رگای ژووره‌كه‌مان ده‌چێت و زیاتر نا.