له هه‌ولێر باندێكی چوار كه‌سی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان گیران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ته‌مووز، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌و بانده به نیاز بوون، 80 قاڵب ماده‌ی هۆشبه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
ئه‌و 80 قاڵبه‌ی پێیان گیراوه، 40 كیلۆگرام بووه
روونیشكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و بانده‌ی گیراون، چوار كه‌سن، یه‌كێكیان ئێرانییه و له كاتی مامه‌ڵه‌كردن توانرا كڕیار و فرۆشیار بگیرێ و كه ئه‌و بانده ده‌یانویست، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ترانزێت به‌كاربهێنن و ئه‌و 80 قاڵبه‌ی پێیان گیراوه، 40 كیلۆگرام بووه.
هه‌روه‌ك دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه به گوێره‌ی یاسای 14ی تایبه‌ت به ماده هۆشبه‌ره‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه ده‌ستی پێ كردووه.
هەفتەی ڕابردوویش لە هەولێر كەسێكی تر كە بازرگانی مادەی هۆشبەر بوو بە ڕێژەیەكی زۆری مادەی هۆشبەرەوە گیرا.