فراكسیۆنی پارتی سەركۆنەی كوشتنی هیشام هاشمی دەكات

:: AM:10:08:07/07/2020 ‌
فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تیرۆركردنی هیشام هاشمی سەركۆنە دەكات و داوای دادگایی بكوژان دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تەمووز، لە بەیاننامەیەكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە، ئەو رووداوانە وامان لێ دەكەن جارێكی تر داوا بكەین پێویستە چەك تەنیا بە دەست دەوڵەتەوە بێت، بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت كە لە دەرەوەی یاسان.

داواكارین بكوژانی هاشمی بدرێنە دادگا بۆ ئەوەی بە چارەنووسی عادیلانەی خۆیان بگەن
فڕاكسیۆنی پارتی ڕای گەیاندووە، سەركۆنەی تیرۆركردنی هاشم هیشامی دەكەین و ئێمە وەك فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ بنەماڵەی هاشمی و خۆشەویستانی رادەگەیەنین.

باس لەوەش كراوە، داواكارین بكوژانی هاشمی بدرێنە دادگا بۆ ئەوەی بە چارەنووسی عادیلانەی خۆیان بگەن، داواش لە دەزگا تەناهییەكان دەكەین پێویستە ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییان بپارێزن.

شەوی ڕابردوو هیشام هاشمی لێكۆڵەر و شرۆڤەكاری سیاسی، لە بەردەم ماڵەكەی تیرۆر كرا، ئەوەیش كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی عێراق لێ كەوتەوە.



وشە - رامیار جەواد