رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێك چه‌ند نهێنییه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، توركیا له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌یدا هه‌ڵمه‌تێكى دیپلۆماسى ده‌ست پێ كردبوو و قسه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له عێراق و ئێران و ئه‌مه‌ریكا كردووه.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتى ته‌مووز، له راپۆرتێكدا باس له چه‌ند نهێنیه‌كى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه‌یدا هه‌ڵمه‌تێكى دیپلۆماسى ده‌ست پێ كردووه و قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق و ئه‌مه‌ریكا كردووه.
دۆسیه‌ى هێرشه‌كه راده‌ستى وه‌زیرى ناوخۆى توركیا كراوه
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه ئامانجى سه‌ره‌كى له ئۆپراسیۆنه‌كه وشككردنى سه‌رچاوه‌ى لۆجیستى په‌كه‌كه‌یه له ده‌ره‌وه و ناوخۆى توركیا، دۆسیه‌كه‌یش به سلێمان سۆیلۆى وه‌زیرى ناوخۆ دراوه.
دواتریش ده‌ڵێ له ناوخۆدا توركیا سوودى له ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و چه‌كدار و چالاكانه‌ى په‌كه‌كه بینیوه كه خۆیان راده‌ستى توركیا كردووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئه‌وان زانیاری‌یان به توركیا دابێت.
ماوه‌ی مانگێكه توركیا ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیى بۆ سه‌ر سنوورى هه‌رێمى كوردستان به بیانووى راونانى په‌كه‌كه ده‌ست پێ كردووه، زیانێكى زۆرى به هاووڵاتییانى كورد له‌سه‌ر سنوور داوه و ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵكى سڤیل له ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنه‌كانى توركیا شه‌هید كراون یان بریندارن.