ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، جاییر بۆلسونارۆى سه‌رۆكى به‌رازیل كه پێشتر گاڵته‌ى به بابه‌تى كۆرۆنا ده‌كرد، نیشانه‌كانى تووشبوون به كۆرۆناى لێ ده‌ركه‌وتووه.
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتى ته‌مووز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، نیشانه‌كانى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له سه‌رۆكى به‌رازیل ده‌ركه‌وتووه، بۆلسۆنارۆ و سه‌رۆكایه‌تى به‌رازیل هه‌واڵه‌كه‌یان به‌درۆ نه‌خستووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتوویانه ته‌ندروستى سه‌رۆك باشه.
سه‌رۆكى به‌رازیل ده‌یگوت بابه‌تى كۆرۆنا هه‌ڵبه‌ستراوه
بۆلسۆنارۆ له لێدوانێكدا باسى له‌وه كردووه له نه‌خۆشخانه پشكنینى كردووه و ده‌ركه‌وتووه بارودۆخى سییه‌كانى باشه، سه‌رۆكایه‌تى به‌رازیلیش ده‌ڵێ سه‌رۆك ته‌ندروستییه‌كى باشى هه‌یه.
جاییر بۆلسۆنارۆى سه‌رۆكى به‌رازیل یه‌كێك بوو له‌و سه‌رۆكانه‌ى له كاتى ده‌ركه‌وتنى په‌تاى كۆرۆنا، گاڵته‌ى به بابه‌ته‌كه ده‌هات و ده‌یگوت "بابه‌ته‌كه تا ئاستێكى زۆر هه‌ڵبه‌ستراوه".
بۆلسۆنارۆ له ساڵى 1955 له دایك بووه، سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى و سه‌ربازیى به‌رازیله و له سه‌ره‌تاى ساڵى 2019 بوو به‌سه‌رۆكى به‌رازیل.
به‌رازیل یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى زۆرترین زیانى له په‌تاى كۆرۆنا به‌ركه‌وتووه، به‌گوێره‌ى ئامارێكى رۆیته‌رز كه ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ملیۆنێك و 600 هه‌زار حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له به‌رازیل هه‌یه و 65 هه‌زار كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه مردوون.