كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به وڵاتێكی كشتوكاڵی ناسراوه، به‌ڵام له دوای ساڵی 2003وه له ڕووی كشتوكاڵه‌وه به‌ره‌وپێشچوونێکی ئەوتۆی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ساڵانه جووتیارانی كورد به‌هۆی ساغ نه‌بوونه‌وه و وه‌رنه‌گرتنی به‌رهه‌می گه‌نم له وه‌رزی هاوین له‌لایه‌ن به‌غدا، هاوكات نه‌بوونی میكانیزمی ته‌واو بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له ناوخۆی كوردستان و عێراق، تووشی رەنج بە خەسارییەکی زۆر دێن.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێویسته باج له‌سه‌ر به‌روبوومی هاورده زیاتر دابنێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی ته‌مووز، ڕێبوار جه‌عفه‌ر جووتیار له ده‌شتی عه‌وێنه بۆ "وشه" گوتی، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌می سه‌وزه و میوه‌ی خۆماڵی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێویسته باج له‌سه‌ر به‌روبوومی هاورده زیاتر دابنێت.
زیاتر روونی دەکاتەوە "ته‌ماته تا پێ ده‌گات و دێته عه‌لوه‌كانه‌وه، پێویستی به چوار مانگه و باینجان پێویستی به پێنج مانگه و خه‌یار دوو مانگ و نیوی ده‌وێت كه له پایزان به 45 ڕۆژ پێ ده‌گات، ئێمه له هه‌ر دۆنمێك ته‌ماته‌ی چێنراو، 10 بۆ 15 تۆن به‌رهه‌می ته‌ماته‌یه‌كی باشمان ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌ژێر نایلۆن بێت، ئه‌وه به‌رهه‌مه‌كه باشتر و زۆرتر ده‌بێت، به‌ڵام زیاتر خه‌رجیی ده‌وێت".
"ئێمه له عه‌لوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 15 بۆ 20 كیلۆ ته‌ماته‌ی خراپ به هه‌زار دینار ده‌فرۆشین، ته‌ماته‌ی نه‌رمه یه‌ك كیلۆی به 150 بۆ 125 دینار ده‌فرۆشین كه ته‌ماته‌یه‌كی زۆر باشە" رێبوار جەعفەر وای گوت.
ئەو جووتیارە باس لەوە دەکات، عه‌لوه‌كان %6ی عمووله له دوكانداره‌كان وه‌رده‌گرن له‌كاتی كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان، كرێكاریش بۆ باركردن و داگرتنی به‌رهه‌مه‌كان تۆنی هه‌شت هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت".
له شاری هه‌ولێر ته‌نیا سێ كارگه هه‌یه بۆ دروستكردنی سه‌له‌ی ته‌ماته هه‌ڵگرتن
سندوقی تەماتە یەکێکی ترە لە گرفتەکانی جووتیاران و وەک رێبوار ئاماژەی پێ دەدات، له شاری هه‌ولێر ته‌نیا سێ كارگه هه‌یه بۆ دروستكردنی سه‌له‌ی ته‌ماته هه‌ڵگرتن، هه‌زار سه‌له‌ی نایلۆن به 650 هه‌زار ده‌كڕین، واتا سه‌له‌ی 650 دینار ده‌كه‌وێت بۆ جووتیار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش به‌رده‌ست نییه و ده‌ستمان ناكه‌وێت".
لوقمان محه‌مه‌د ئه‌مین گه‌زنه‌یی خاوه‌نی فرۆشگه‌ی نه‌ورۆز له‌ناو عه‌لوه‌ی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نرخی ته‌ماته كیلۆی له 75 دیناره‌وه بۆ 175 دینار بووه، نرخی خه‌یاری چێنراوی زه‌ویی ئاكرێ به 200 دینار بووه، نرخی خه‌یاری چێنراوی زه‌ویی هه‌ولێر به 300 دینار بووه، نرخی خه‌یار بن نایلۆن به 450 دینار بووه".
زیاتر گوتی، "هه‌فتانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه خشته‌ی نرخه‌كانمان بۆ دێت، ئێمه‌یش ده‌یده‌ینه دوكانداره‌كان بۆی له‌سه‌ر ئه‌و نرخه بیفرۆشن، به‌ڵام كه ئه‌وان به نرخێكی گران ده‌یده‌نه هاووڵاتییان، ئه‌وه ده‌بێت چاودێری بارزگانی و چاودێری خۆراك هه‌ستێت به ڕێكخستنی، ئه‌و كاره كاری ئێمه نییه و له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه".
یوسف محه‌مه‌د خاوه‌نی ماركێتی هیوا له شاری هیوای هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ته‌ماته له‌لای ئێمه كیلۆی به‌هاووڵاتییان به 750 بۆ هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.
به‌رده‌وامین له سزادان
"وشه" داوای وه‌سڵی عه‌لوه‌ی له خاوه‌نی ئه‌و ماركێته كرد بۆ بینینی نرخه ڕاستییه‌كان، به‌ڵام به بیانووی نه‌هێنانه‌وه‌ی وه‌سڵه‌كه گوایه ئه‌مڕۆ له‌لای نییه و ئاماده نه‌بوو زانیاریی زیاتر بدركێنێ.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به "وشه" ڕاگه‌یاند، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م یاریكردنه له‌سه‌ر نرخ، لیژنه‌كانمان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و به‌دواداچوون، زۆرترین دوكانداریش له‌سه‌ر گرانكردنی نرخه‌كه سزا دراون، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر سزادان.
ئێسته كه وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می جووتیارانه، زۆر له جووتیاران كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ نابێته‌وه، بۆیه له هه‌موو كاتێك پێویسته هاووڵاتییان بۆ پێویستی ڕۆژانه، زیاتر به‌رهه‌می خۆماڵی به‌كار بێنن.