لافاوێك ئه‌مڕۆ سێشه‌م چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ژاپۆنی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 50 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، هاوكات تا ئێسته ژماره‌یه‌كی تریش ون بوون و ده‌زگاكانی فریاگوزاریش له هه‌وڵی رزگاركردنی قوربانییه‌كانن.
پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتر بێت له‌وه‌ی تا ئێسته قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی تهمووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌زگاكانی فریاگوزاری له ژاپۆن، به رژدی خه‌ریكی رزگاركردنی ئه‌و قوربانییانه‌ن كه به‌هۆی لافاوێك، ژماره‌یه‌ك گیانیان له ده‌ست داوه و ژماره‌یكی تریش تا ئێسته ون بوون، ئه‌و جیاله‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له مردن رزگار كراون.
ئاژانسی روانگه‌ی ئاسمانیی ژاپۆنی، هۆشداریی داوه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لافاوهكهدا، گومان ده‌كرێ له ناوچه‌كانی رۆژئاوای وڵاته‌كه، رۆچوونی زه‌وی روو بدات و به‌وه‌یش ژماره‌یه‌كی زۆر له خانووه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر ئاوه‌وه. پێشبینی ده‌كرێ بارانه‌كه به خوڕتر بێت و لافاوهكهیش زیاتر.
به‌پێی پێگه‌كه، باران له رۆژی شه‌مووه‌وه بێ بڕانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌مڕۆ لافاوه‌كه ناوچه‌ی كۆمامۆتۆ رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه. گوته‌بێژی حكوومه‌تی ژاپۆنیش یۆشیهیدی سوگا رای گه‌یاندووه، جێی داخه كه پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتر بێت له‌وه‌ی تا ئێسته قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و زیاتر له ده‌یانن.
به‌رپرسێكی ناوچه‌كه به‌ناوی یۆتارۆ هاماساكی به ئاژانسی فڕانس پرێسی راگه‌یاندووه، بۆ رزگاركردنی قوربانییه‌كان له‌گه‌ڵ كات له پێشبڕكێداین، تا ئێسته به دیاریكراوی نازانین قوربانییه‌كان چه‌ندن، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێـ كه زیاتر له 50 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، ئێمه‌یش له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن رای گه‌یاندووه، ئه‌و تیمانه‌ی بۆ رزگاركردنی قوربانییان و زیان لێكه‌وتووان كه ئێسته له هه‌وڵه‌كانی خۆیان به‌رده‌وامن، ئێمه‌یش ژماره‌ی زیاتر بۆ ناوچه‌كه ده‌نێرین، ئه‌وانیش له پۆلیس، ئاگركوژێنه‌وه، پاسه‌وانی سنوور و سه‌رباز پێكهاتوون و زیاتر له 80 هه‌زار كه‌س ده‌بن.