هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی "وشه" بۆ پاڵپشتی له به‌رهه‌می خۆماڵی به‌رده‌وامه له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو، هاشتاگی #پشتگیری بۆ به‌روبوومی خۆماڵی و #سندوقێك ته‌ماته بكڕن، له ڕێی "وشه"ه‌وه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نی.
ئێواره‌ی دوێنی "وشه" وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی هه‌ڵمه‌تێكی بۆ پشتگیری به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌ست پێ كرد و له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕبوون له پاڵپشتی هه‌ڵمه‌ته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له ماوه‌ی ئه‌و 24 سه‌عاته‌دا چه‌ندان بڕیار له‌سه‌ر به‌رهه‌می خۆماڵی درا تا ئه‌و ئاسته‌ی چیتر به‌رهه‌می جووتیاران به فیڕۆ نه‌چێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی خۆی ڕاگه‌یاند
له پاڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی خۆی ڕاگه‌یاند و به فه‌رمی سوپاسنامه‌ی ئاراسته‌ی "وشه" كرد كه هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی له‌و جۆره‌ی ده‌ست پێ كردووه.
حوسێن حه‌مه كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی گه‌وره‌یه كه ده‌ستی پێ كراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پاڵپشتی به‌رهه‌می خۆماڵی سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستان به‌هێز بكرێ. ئه‌وه‌یشی به ده‌رفه‌تێك زانی تا خه‌ڵكی كوردستان هۆشیار بكرێنه‌وه و كڕینی به‌رهه‌می خۆماڵی بكرێ به كولتوور.
راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تێكی له‌و شێوه‌یه وای له هاووڵاتییان كرد كه له‌و وه‌رزه‌دا سندووقی ته‌ماته بكڕن و به شێوازی جۆراوجۆر به‌رهه‌می بێنن
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی "وشه" دوابه‌دوای ئه‌وه هات كه دوێنی ژماره‌یه‌ك جووتیاری هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و بڕیاریاندا به‌روبوومه‌كانیان فڕێ بده‌ن. به‌ڵام راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تێكی له‌و شێوه‌یه وای له هاووڵاتییان كرد كه له‌و وه‌رزه‌دا سندووقی ته‌ماته بكڕن و به شێوازی جۆراوجۆر به‌رهه‌می بێنن.
فانه‌كانی "وشه" چه‌ندان وێنه‌ی جۆراوجۆری به‌ركارهێنانی ته‌ماته‌یان نارد تا بڵاو بكرێته‌وه و هاووڵاتییانی تریش سوود له‌و ته‌ماته‌یه ببیینن كه ئێسته له بازاڕ هه‌یه و سندووقی ته‌نیا به دوو هه‌زار دیناره.
كاریگه‌ری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه‌ی "وشه" ته‌نیا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر به‌یانی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی، جووتیارانی كورد زه‌ره‌رمه‌ند بوون و پێویسته هاووڵاتییان هۆشیار بكرێنه‌وه بۆ كڕینی زۆرترین به‌رهه‌می خۆماڵی.
زۆری پێنه‌چوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ كارگه‌ی هه‌ریر بۆ به‌رهه‌مهێنانی دۆشاوی ته‌ماته كۆبووه‌وه
ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بڕیار دراوه بانگێشتی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بكرێ بۆ لیژنه‌كه‌یان تا كۆمه‌ڵێك پێشنیاریان پێ بدرێ و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی جووتیاران بكرێ.
زۆری پێنه‌چوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ كارگه‌ی هه‌ریر بۆ به‌رهه‌مهێنانی دۆشاوی ته‌ماته كۆبووه‌وه تا به خێرای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی جووتیاران بكرێ.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌رپرسانی كارگه‌كه دووپاتیان كرده‌وه كه به ته‌واوی پشتگیری به‌رهه‌می خۆماڵی ته‌ماته ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یشی هه‌یه ده‌یكڕنه‌وه و له‌ساردخانه دایده‌نێن تا ئه‌و كاته‌ی كارگه‌كه‌یان ده‌خرێته‌وه كار.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی "وشه" بۆ پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆی پارێزگاری هه‌ولێری به‌ده‌نگ هێنا و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد كه له دیارترینیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ر سندووقێكی به‌تاڵ له‌لایه‌ن به قاڵه‌كانه‌وه بۆ جووتیاران به 250 دینار ده‌بێت ئه‌وه‌یش له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زیانی جووتیاران.
له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه كێشه‌ی ساغنه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران دووباره ده‌بێته‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ پاڵپشتی جووتیارانی كورد و له چوارچێوه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه‌كه‌ی "وشه" بۆ به‌رهه‌می خۆماڵی، خێرخوازێكی هه‌ولێر بڕیاریدا ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ ڕۆژانه 45 تۆن ته‌ماته له جووتیاران بكرێت و به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار دابه‌شی بكات.
له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه كێشه‌ی ساغنه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به چه‌ند هۆكارێك ئه‌و كێشه‌یه زیاتر چڕبووه‌وه به تایبه‌ت كه ڕێی نێوان پارێزگاكان داخراوه و هاوكات جووتیاران به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌رهه‌میان هێناوه. سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌یش هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌وه كێشه‌یه‌كی تره.
به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر ڕای گه‌یاندبوو كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری به‌رهه‌می ناوخۆی ده‌كات، ته‌نانه‌ت پلانی ستراتیجی و درێژخایه‌ن بۆ كێشه‌ی جووتیاران دانراوه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانیش داوای له هاووڵاتییان كرد كه بۆ پێویستی ڕۆژانه‌یان به‌رهه‌می خۆماڵی بكڕن و هانی جووتیارانی كوردستان بده‌ن.