ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی ته‌مووز، ئه‌و ژنە‌ی كه ساڵانێكی زۆر بێ لانه‌بوو له شه‌قامه‌كانی شاری ده‌ربه‌ندیخان ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد كۆچی دوای كرد، چیرۆكی ژیانی ئه‌و هێنده تاڵه خه‌ڵكی هێنایه گریان.
ئەمرۆ ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان، هه‌واڵی كۆچی دوایی ئەو ژنەیان، بڵاو كرده‌وه بەو ناونیشانەی کە ژنێک زیاتر له 25 ساڵه بێ لانه‌یه و له شه‌قامه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان به ته‌نیا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد.
تریفه محه‌مه‌د هاووڵاتییه‌كی ده‌ربه‌ندیخان بۆ "وشه" گوتی، مردنی ئه‌و ژنە خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانی نیگه‌ران كردووه، هه‌ر بۆیه هاووڵاتییان به‌لێشاو به‌شداری ناشتنی ته‌رمه‌كه‌یان كرد.
به‌ر له 30 ساڵ له شارۆكه‌ی كفری بوو دواتر هاته ده‌ربه‌ندیخان و تامرد له شه‌قامه‌كان ده‌مایه‌وه
زیاتر گوتی، ئه‌و ژنە ناوی ''وه‌حیده ولیده'' و به‌ر له 30 ساڵ له شارۆكه‌ی كفری بوو دواتر هاته ده‌ربه‌ندیخان و تامرد له شه‌قامه‌كان ده‌مایه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوای بكات، ئه‌و ژنە بۆ "وشه" ئەوەی گوتبوو کە سوپاسی هاووڵاتییانی ده‌ربه‌ندیخان دەکات بۆ ئەوەی كه له‌گه‌ڵیدا زۆرباشن، هه‌روه‌ها خه‌ڵك زۆرجار ناهێڵن برسی و تینوو بووبێت.
زه‌رده‌شت عوسمان له راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان، هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و ژنە‌ی بۆ "وشه" پشت راست كرده‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌هیچ هۆكارێك نه‌كرد.
ناوی تەواوی وه‌حیده ولیده و بەناوی لەیلا بەناوبانگبوو به‌ر له 30 ساڵ له شارۆكه‌ی كفری بوو دواتر هاته ده‌ربه‌ندیخان، ژیانی لەسەر شه‌قامه‌كان بەسەر بردووە و شوێنی مانەوەی نەبووە، خەڵکی دەربەندیخان خواردن و خواردنەوەیان بۆ دەبردە سەر شەقامەکان و بەخێویان کردووە.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی