رووناك وه‌حیدی هونه‌رمه‌ندێكی كوردی فه‌یلییه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له نیوزله‌ندا نیشته‌جێیه، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانی و ده‌ڵێ، له گۆرانیگوتندا ڕێچكه‌ی تایبه‌ت به خۆمم هه‌یه و لاسایی كه‌س ناكه‌مه‌وه.
حەزم لە گۆرانی کلاسیکە و دەنگی مەرزیە و حیشمەت لوڕنەژادم بەلاوە تایبەتە
له‌باره‌ی ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری و یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت، "ساڵی 2017 ده‌ستپێكی كاره هونه‌رییه‌كانم بوو و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانم بڵاو كرده‌وه، تا ئێسته‌یش نزیكه‌ی 20 گۆرانیم هه‌یه، له‌ناویاندا یه‌كێك له گۆرانییه‌كانم به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه نه‌متوانیوه هه‌موو گۆرانییه‌كانم بكه‌م به كلیپ. هاوكات ده‌ڵێت "من جگه له زمانی كوردی، نزیكه‌ی 11 گۆرانیم به زمانی فارسی گوتووه و له‌ناو فارسه‌كانیشدا پشتگیریی زۆرم هه‌یه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له گۆرانیگوتندا وا هه‌ست ده‌كات ڕێچكه و ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و لاسایی هیچ كه‌س و هونه‌رمه‌ندێكی تر ناكاته‌وه. له هه‌مان كاتدا حه‌ز به گۆرانیی كلاسیكی ده‌كات و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ده‌بێ تازه‌گه‌ریی تێدا بێت و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه بگونجێت.
رووناك سه‌رسامی خۆی به هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی گه‌وره‌ی كورد "مه‌رزیه فه‌ریقی" و "حیشمه‌ت لوڕنه‌ژاد" ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت، "زۆر حه‌ز به ده‌نگیان ده‌كه‌م و زۆرم خۆش ده‌وێن".
له‌باره‌ی دواین پڕۆژه‌كانی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و دۆخه خراپه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی دنیا بووه‌ته‌وه، نه‌یتوانیوه پڕۆژه هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئێسته به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكی تر سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنن بۆ سازدانی چه‌ند كۆنسێرت و ئاهه‌نگێك و به‌منزیكانه ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
له كۆتاشدا له ڕێی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌ندانه ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته ژنان له ته‌نیشت دایكایه‌تی و ژیانی ته‌ندروستدا، گرنگی زیاتر به هونه‌ره‌كه‌یان بده‌ن و به‌رده‌وام بن له كاری جوانتر".
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د جه‌مال