قوتابیانی قۆناغی كۆتایی زانكۆ و په‌یمانگاكان، ئه‌مساڵ به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌یانتوانی ئاهه‌نگی ده‌رچوونیان بگێڕن، به‌شێك له‌و قوتابیانه ده‌ڵێن، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو پلانه‌ی بۆ ئه‌و رۆژه دایان‌نابوو، بواری ئه‌وه‌یان نه‌بوو ته‌نانه‌ت ماڵاوایی له هاوڕێ و مامۆستاكانیشیان بكه‌ن.
دوای چوار ساڵ خوێندن نەمانتوانی ماڵاوایی لە هاوپۆلەکانمان بکەین
بێگه‌رد ئازاد رۆژنامه‌نووس و ده‌رچووی كۆلیژی ئه‌ده‌بیات به‌شی ڕاگه‌یاندن به "وشه"ی راگه‌یاند، زۆربه‌ی دایك و باوكان له منداڵه‌كانیان زیاتر په‌رۆشی ئه‌م ڕۆژه‌ن كه كوڕ و كچه‌كانیان بگه‌ن به ڕۆژی ده‌رچوون و به عه‌با بیانبینن، قوتابیانیش به حه‌ماسه‌وه چوار ساڵی زانكۆ تێده‌په‌ڕێنن بۆ بینینی ئه‌م ڕۆژه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، كۆمه‌ڵێك ئاماده‌كاری و بیرۆكه‌ی جوان داده‌ڕێژن بۆ ئه‌م ڕۆژه، هه‌ر له جلوبه‌رگه‌وه تا ئاھه‌نگگێڕان و وێنه‌گرتن، منیش ئه‌مساڵ كۆتا قۆناغی زانكۆمه چه‌ندان ئاماده‌كاریم بۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوونم كردبوو، باوكیشم وه‌ك زۆر له‌م دایك و باوكانه به جۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌م ڕۆژه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ھه‌موو ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵ و ئاماده‌كارییانه نه‌ھاتنه دی به ھۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه وای كرد ته‌نانه‌ت بێ ماڵئاوایی له ھاوڕێ و مامۆستاكانمان له یه‌كتر جیا بینه‌وه.
بێلان فه‌رھاد ده‌رچووی به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلیژی ئاداب بۆ "وشه" گوتی، ئێمه كۆمه‌ڵێك شێواز و پلانی جیاوازمان دانابوو بۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوونمان له زانكۆ، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان نه‌یهێشت كۆوێنه‌ی ده‌رچوون بگرین و پلانه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی به‌سه‌ر كۆوێنه‌ی ده‌رچوون داھێناوه، وه‌ك ده‌بینن ده‌رچووانی ھه‌ر به‌شێك و كۆلیژێك به‌شێوازێك وێنه‌ی ده‌رچوونیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه‌ش به‌شێوازێكی جیاواز كۆوێنه‌ی ده‌رچوونمان دروست كرد و بڵاومان كرده‌وه.
شیرین به‌كر ده‌رچووی كۆلیژی ئاداب ده‌ڵێ، هه‌ستێكی ناخۆش بوو دوای 16 ساڵ خوێندن و چوار ساڵ به‌یه‌كه‌وه‌بوون له كۆلیژ، به‌و شێوازه كۆتایی به پرۆسه‌كه بهێنین. بێ ماڵئاوایی له‌یه‌كتر و بێ وێنه‌ی ده‌رچوون. چونكه ئێمه وه‌ك گرووپی خۆمان كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌مان بۆ ده‌رچوون له پلاندا هه‌بوو وه‌ك یادگارییه‌كی خۆش و له‌بیرنه‌كراو بیانكه‌ین، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێسته‌ی كوردستان ناتوانین هیچ یه‌ك له‌و پلانانه ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام له هه‌مووی گرینگتر سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه و سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مانه.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر