وه‌ك هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی 72 سەعات "وشه" ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی بۆ پشتگیری له به‌رهه‌می خۆماڵی كردووه و له‌و ماوه‌یه‌شدا خه‌ڵكی كوردستان به ته‌واوی به‌ده‌م هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه هاتن و به كردار سه‌لماندیان كه به‌روبوومی خۆماڵی به‌كار دێنن و سه‌دان فانی "وشه" و هاووڵاتییان وێنه و ڤیدیۆی دروستكردنی ئاوی ته‌ماته و به‌كارهێنانی به‌رهه‌می خۆماڵیان ناردووه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی "وشه" ده‌ستی پێ كردووه دوابه‌دوای ئه‌وه هات كه جووتیارانی كوردستان له چه‌ند ڕۆژی رابردوو ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی كه به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ نابێته‌وه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌فه‌رمی پشتگیری هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه‌كه‌ی كرد و چه‌ندان كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌ته‌وه.
ئاماده‌كردن/ ئیڤان عەبدولرەحمان
مۆنتاژ/ رۆزی عەبدولرەحمان
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه له‌لایه‌ن "وشه"وه به‌رهه‌م هاتووه:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكه‌ن..