له بابه‌تێكی گۆڤاری ناشناڵ ئنتێرستی ئه‌مه‌ریكی هاتووه، كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر سووریای سه‌پاندووه و ئه‌وانه‌یشی له داهاتوو ده‌یسه‌پێنێت، حاڵه‌تی تایبه‌ت به ڕۆژئاڤای كوردستان بدات، چونكه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا خۆیشیان له‌وێنه و پێویسته پشتیوانی گه‌شه‌ی ئابووری ناوچه‌كه بكرێ، نه‌ك ته‌نیا له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه ڕێ له هاتنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د بۆ ناوچه‌كان بگیرێت و له ڕووی ئابوورییه‌وه‌یش ناوچه‌كه ناچار بكرێ كه هه‌موو مامه‌ڵه و بازرگانییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌گوزه‌رێ و كورده‌كان نه‌وتی ناوچه‌كه به قاچاغ ده‌فرۆشنه ئه‌سه‌د، تا له به‌رانبه‌ردا ئه‌سه‌د گه‌نم و پێویستی تری خۆراكیان بۆ بنێرێ و بازرگانیان له‌گه‌ڵ بكات.
ماسیۆ بیتی شاره‌زا له بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بابه‌تێكی له پێگه‌ی "
ناشنال ئینتێرست" به ناونیشانی "ئایا ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ ڕێ له كورده‌كان بگرێ نه‌وت به ئه‌سه‌د بفرۆشن" تێیدا باس له‌وه ده‌كات، كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه كورد سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، گه‌وره‌ترین و زۆرترین كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریایان له ژێر ده‌سته، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش به‌شێكی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای گه‌ڕانده‌وه ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام كورده‌كان تا ئێسته ناتوانن نه‌وتی ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی بفرۆشن، به‌ڵكو ناچارن نه‌وت بۆ ڕژێمی به‌عسی سووریا به سه‌رۆكایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بنێرن و به‌وانی بفرۆشنه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌مه‌ریكا به توندی سه‌ركۆنه‌ی ڕژێمی به‌عس ده‌كات و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتنیش به‌و ئاراسته‌یه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بوه‌ستێنرێت و گه‌وره‌ترین سزایشی به‌سه‌ر ڕژێمی به‌عس سه‌پاندووه.
تۆماس مهكلۆر سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژنه‌وه‌ی ڕۆژئاڤا له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، حكوومه‌ت و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌كه كه كورد ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات، چه‌ندان جار داوایان له حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كردووه، كه ناوچه كوردییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان جیا بكاته‌وه و ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ته‌واوی سووریا سه‌پێنراوه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌وان نه‌گرێته‌وه، تا به‌وشێوه‌یه بتوانن مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و ئابووری بكه‌ن و نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن.
زیاتر گوتی، ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد ناچارن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بكه‌ن، به تایبه‌ت له ڕووی ئابوورییه‌وه، چونكه ناتوانن خواردن و نانی پێویست بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو پێوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بپچڕێنن، ئه‌مه‌ریكایش هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئه‌گه‌ر كورده‌كان نه‌وت به ئه‌سه‌د نه‌فرۆشن، دیمه‌شق ئاڵوگۆڕی بازرگانیان له‌گه‌ڵ ناكات و تووشی كه‌می خۆراك ده‌بن
تۆماس له‌میانه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسێك كه ئه‌نجوومه‌نی كاروباری جیهانی له لۆس ئه‌نجلس سازی كردبوو و گوتی، ئه‌و گرفته گه‌وره ئابووریانه‌ی كه له ڕۆژئاڤا و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده هه‌یه، هۆكاری یه‌كه‌می بۆ نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌كه نایه‌وێ و ناتوانێ خه‌ڵك برسی بكات، بۆیه نه‌وت بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌سه‌د ده‌نێرێت، تا له به‌رانبه‌ردا ئه‌سه‌د بازرگانی گه‌نم و دانه‌وێڵه و خۆراكیان له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌وان هیچ چاره‌سه‌رێكی تریان نییه، ئه‌گه‌ر نه‌وت به ئه‌سه‌د نه‌فرۆشن، دیمه‌شقیش ده‌توانێ برسیان بكات، كه ئه‌مه‌یش كاره‌ساتی مرۆیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش نه‌بێت، كورده‌كان ناتوانن نه‌وت به هیچ لایه‌كی تر بفرۆشن، چونكه ئه‌و سزایانه‌ی كه له 2011ه‌وه واشنتن به‌سه‌ر سووریای سه‌پاندووه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه مامه‌ڵه‌كردن و كڕینی نه‌وتی سووریا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر وڵاتێك نه‌وتی سووریا بكڕێ تووشی گه‌وره‌ترین سزای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه ناوچه كوردییه‌كانیش له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌شێكن له سنووری خاكی سووریا، له‌به‌ر ئه‌وه كورده‌كان ئه‌گه‌ر نه‌وتیش به ئه‌سه‌د نه‌فرۆشن، ئه‌وان ناتوانن به هیچ وڵات و شوێنێكی تری دنیای بفرۆشنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا حاڵه‌تێكی تایبه‌ت به ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده بدات، كه ده‌كه‌ونه ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، ئێسته نه‌وتی ڕۆژئاڤا له بازاڕی ڕه‌ش مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ و زۆربه‌ی ئه‌و دهڵاڵهنهیشی نه‌وته‌كه له سووریا ده‌كڕن، بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی به‌عسی سووریای ده‌به‌نه‌وه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری ڕه‌زامه‌ندیدانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایانه له‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان، ئیتر ئه‌وان ده‌توانن به ئازادی بێنه ناو بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و مامه‌ڵه به نه‌وتی ناوچه‌كه‌وه بكه‌ن و به نرخێكی شیاوی بفرۆشن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته كه هه‌مووی به‌شێوه‌ی قاچاغ و نایاسایییه.
ئه‌مه‌ریكا پێویسته حاڵه‌تێكی تایبه‌ت به ناوچه كوردییه‌كان بدات و سزاكانیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت
واشنتن هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی له سووریا له‌سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان و كێڵگه نه‌وتییه‌كان چڕ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ڕووی ئابوورییه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی بۆ پشتیوانی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌هاوێشتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه پشتیوانیان ده‌كات، به‌ڵام ئێسته ئه‌و ناوچه‌یه له هه‌موو شتێك زیاتر پێویستیان به باشتركردنی ژێرخانی ئابوورییه، پێویسته ئه‌مه‌ریكا خۆی ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه بكات، چونكه له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێ ئه‌و ناوچانه بكه‌ونه‌وه ژێر ده‌ستی ئه‌سه‌د، بۆیه ده‌بێ له ڕووی ئابوورییه‌وه‌یش هاوشێوه‌ی دیمه‌شق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كات و سزاكانیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت.