بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا
عێراق بە مەرج گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دەرەوەی وڵات دەست پێ بکاتەوە، ئەو كەسانەی لە عێراقیشەوە گەشت ده‌كەن دوای گەڕانەوەیان ده‌بێت بۆ ماوه‌ى 14 ڕۆژ له ماڵى خۆیان كەرەنتین بكرێن.
بۆ هاووڵاتییانى بیانى نابێت
دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕای گەیاند، "هەموو عێراقییەك بەمەرج ڕێی پێدەدرێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکات، ئەوانەی گەشتی دەرەوەى وڵات دەکەن دەبێ دوای گەڕانەوەیان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ له ماڵه‌كه‌ى خۆیان کەرەنتین بکرێن، له قۆناغی یه‌كه‌مدا گەشتەکان ته‌نیا بۆ دەرەوەی عێراق ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه بۆ هاووڵاتییانى بیانى نابێت."
لاى خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ی ته‌مووز، ڕێوان عه‌بدوڵا خاوه‌نی كۆمپانیای سه‌فاری گه‌شتیاری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌كانى به‌غدا و هه‌ولێر و سلێمانى ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ست پێ كردووه، به‌رده‌وامیش هه‌فتانه چه‌ند گه‌شتێكى ناچارى هه‌یه بۆ هه‌ڵگرانى پاسه‌پۆرتى ئه‌وروپى و توركى و ئه‌مه‌ریكى و كه‌نه‌دى و وڵاتانى تر.
زیاتر گوتى، "گه‌شتی ناچاری چه‌ند مانگێكه له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا خاوه‌ن نشینگه‌ی توركیا و ئه‌وروپا و هه‌ڵگری ناسنامه‌كانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكی و كه‌نه‌دی و وڵاتانی تر ده‌گرێته‌وه كه هاووڵاتییانی له كوردستان ماونه‌ته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه هیچ گه‌شتێك له دنیاوه بۆ ناوه‌وه‌ی عێراق ڕێپێدراو نییه."
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ستاندووه تا 15ی ته‌مووز، له فڕۆكه‌خانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌مه‌یش بۆ به‌رگه‌گرتنی له هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌سانی بیانی بۆ وڵات و زیاتر بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه، له ڕۆژی 17ی ئاداره‌وه تا ئێسته فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان و عێراق داخراون، ڕاگرتنی گه‌شته‌كان، گه‌شتی دیپلۆماسی و ته‌ندروستی و كارگۆ و ناچارییه‌كان، ناگرێته‌وه.