میدیاكانی عێراق رایان گه‌یاندووه، پۆلیسی عێراقی شه‌وی رابردوو، ته‌رمی خنكانراوی وه‌رزشوانێكی ناوداری بواری تۆپێ پێیان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه. لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌وی رابردوو پۆلیس ته‌رمی كه‌رار ئیبراهیمیان به خنكانراوی له ناو ئۆتۆبێله‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه. كه‌رار وه‌رزشوانێكی ناوداری عێراقه له بواری تۆپی پێ و "گۆڵچی"یه‌كی دیاری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراقه، پێشتریش گۆڵچیی یانه‌ی مینا بووه.
له‌وباره‌یه‌وه میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی پۆلیس، كاتێك ته‌رمی كه‌راریان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی سه‌عدوونی ناوه‌ندی به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه، نیشانه‌ی خنكاندن به ته‌رمه‌وه دیار بووه، بۆیه ئێسته بۆ پزیشكی دادییان ناردووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كوژرانی وه‌رزشوان كه‌رار ئیبراهیم له میدیاكانی عێراق، خه‌ڵكێكی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێڕای هاوخه‌میان بۆ كوژرانی ئه‌و وه‌رزشوانه ناوداره، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ میلیشیاكان درێژ ده‌كه‌ن كه به‌هۆیانه‌وه دۆخی ته‌ناهیی عێراق تێكچووه.
كوژرانی كه‌رار، دوای ئه‌وه دێ كه چه‌ند رۆژێكه هیشام هاشمی كه نووسه‌رێكی ناوداری عێراقییه و پسپۆڕی بواری ته‌ناهییه، ده‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و بواره‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه، هاته كوشتن. بۆ ئه‌مه‌ش وێڕای به‌رده‌وامبوونی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كوشتنه‌كه‌ی، به‌ڵام په‌نجه بۆ میلیشیاكانی عێراقی سه‌ر به ئێران درێژ ده‌كرێت.