ڕۆژی 24ی نیسان/ئه‌پریل ئیمانوێل ماكرۆن گه‌یشته واشنتن و له كه‌شێكی زۆر ئه‌رێنی و ئاهه‌نگئامێز له كۆشكی سپی پێشوازی لێكرا و له باخچه‌ی باشووری كۆشكی سپی یه‌كتریان بینی و دواتر گوته‌یه‌كیان بۆ میدیاكان پێشكه‌ش كرد و تره‌مپ ڕێككه‌وتنی ئێرانی به سه‌رشێتانه و بێ بایه‌خ ناوبرد و دواتر له‌گه‌ڵ ماكرۆن چوونه نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك "نووسینگه‌ی سپی" بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به شێوه‌یه‌كی دوو قۆڵی قسه‌یان كرد.
له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه كه دواتر تره‌مپ پێی ڕاگه‌یاندم، به دوور و درێژی باسیان له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كردووه و تره‌مپ هه‌وڵی داوه باوه‌ڕ به ماكرۆن بهێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و دواتریش چوار بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كه‌یان گفتوگۆ له‌سه‌ر كردووه، پاشان له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی یاوه‌ری هه‌ردوولایش ئه‌و بابه‌ته خرایه‌وه به‌رباس، چوار بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كه بریتین له "چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ئێسته له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران، چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له داهاتوو دا، پرۆگرامی مووشه‌كی بالیستیكی ئێران و ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌كه" سه‌رجه‌میان خرانه به‌رباس.
ماكرۆن سیاسه‌تكارێكی زیره‌كه، ئێمه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌مانه‌ویست له ڕێی چوار بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كه‌وه، جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌ی فڕه‌نسا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015، به‌ڵام ئه‌و وریایانه و به ئینگلیزییه‌كی زۆرباش وشه‌كانی ڕیز ده‌كرد و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆكان ماوه‌یان درێژ و زۆربوو، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌توانرا ماكرۆن شكستی پێ بهێنرێت.
ئێمه هه‌میشه ده‌مانه‌ویست كه بیانوو بۆ كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنكه بهێنینه‌وه، به‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ ڕێككه‌وتنه‌كه وردتر و فره‌وانتر بكرێت، ماكرۆنیش له‌سه‌ر ئه‌وه بۆچوونی وا بوو، كه به بڕوای هیچ وڵاتێكی به‌شدار، ڕێككه‌وتنه‌كه كامل نییه، به‌ڵام له نه‌بوون باشتره، دواتر ویستمان له‌سه‌ر چوار بنه‌ماكه فڕه‌نسا هان بده‌ین بۆ پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ستكردن به ڕێككه‌وتنێكی تازه و فره‌وانتر له‌گه‌ڵ ئێران.
تره‌مپ و ئێمه گوته‌كه‌ی ئایزنهاوه‌رمان جێبه‌جێ ده‌كرد، كه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی كێشه‌ی و جیاوازی بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر بابه‌ت و دۆسیه‌یه‌ك یه‌كلایی بكاته‌وه، یان چاره‌سه‌ری بكه‌یت، ئه‌وا پێویسته كێشه‌كه زۆر گه‌وره‌تر بكه‌یت، تره‌مپ هه‌میشه دووباره‌ی ده‌كرده‌وه كه نایانه‌وێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كراوه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێ، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێ ئه‌وه به ته‌واوی ببێته مێژوو و سه‌ر له نوێ ده‌ست به ڕێككه‌وتنێكی تر بكرێته‌وه، ماكرۆنیش له‌سه‌ر ئه‌مه هاوڕا نه‌بوو، واته پاریس نه‌یده‌ویست ببێته به‌شێك له‌مه، به‌ڵام دژیشی نه‌ده‌وه‌ستایه‌وه.
ماكرۆن سیاسییه‌كی ژیره و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه زۆره‌كانمان نه‌مانتوانی شكستی پێ بهێنین
پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كان له سه‌عات 12:25 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو سه‌رۆك كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیان ساز كرد، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی نوێی لێ بگوترێت. له نێو حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایش گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌بوو،به‌ڵام ماتیس ئه‌مجاره‌یش وه‌كو پێشوو به‌رهه‌ڵستی دروست ده‌كرد، به‌ڵام تره‌مپ زۆر پێ‌داگر و سووربوو، له‌به‌ر ئه‌وه هیچی بۆ نه‌مایه‌وه.
به‌یانی ڕۆژی دواتر تره‌مپ ئاگه‌داری كردم، كه له‌گه‌ڵ منوچینی وه‌زیری گه‌نجینه قسه بكه‌م و پێی بڵێم كه به ته‌واوی ئاماده بێ، قورسترین سزا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده بكات. تره‌مپ وره‌یه‌كی زۆری هه‌بوو و هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسیان له نه‌كشانه‌وه ده‌كرد، ده‌یگوت به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم له ڕێككه‌وتنه‌كه بمێنمه‌وه و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری. ماكرۆن و تیمه‌كه‌ی به ته‌واوی گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا له سه‌روبه‌ندی كشانه‌وه‌یه له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، هاوكات ئاتیانی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی فڕه‌نسام بینی و به ڕوونی قسه‌م له‌گه‌ڵی كرد، به‌ڵام فڕه‌نسییه‌كان هه‌ر نه‌هاتنه ڕیزی ئێمه‌وه.
دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه تره‌مپ و مێركل دیداریان هه‌بوو، به‌ڵام دیداری كار بوو، نه‌ك زۆر فه‌رمی و ده‌وڵه‌تی، سه‌ره‌تا تره‌مپ و مێركل ماوه‌ی 15 خوله‌ك هه‌ر به وه‌ستاوی له هۆڵی گه‌وره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆیان كرد، دواتر چوونه كۆبوونه‌وه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه به ناڕه‌زایی تره‌مپ له ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێكرد، له‌باره‌ی پرۆژه‌ی نۆرد ستریم دوو بۆ ڕاكێشانی بۆڕی گازی سروشتی له ڕووسیاوه بۆ ئه‌ڵمانیا، تره‌مپ به ڕوونی ئه‌وه‌ی دووپات كردبووه‌وه، كه ئه‌ڵمانیا بووه‌ته دیلی ده‌ستی مۆسكۆ. هه‌میشه‌یش له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی سووره تره‌مپ كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا مه‌ترسیدارتره له چین بۆ سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
تره‌مپ مێركلی تووڕه كرد و ئه‌ویش هه‌موو پێشنیازه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ڕه‌ت كرده‌وه
تره‌مپ بۆ كێشكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپا بۆ پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دابوو، به زیادكردنی باج له‌سه‌ر ئاسن و ئه‌له‌منیۆم، ده‌توانێ یه‌كێتییه‌كه ناچار به قبووڵكردن و پشتیوانیكردنی بۆچوون و سیاسه‌ته‌كانی واشنتن بكات، سه‌ره‌تایش بڕیار بوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كه بكرێ، ئه‌وكات زیادكردنی باج ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه، كه هیچ پێویستی به دانوستاندن نییه و تاكلایه‌نه ئه‌و سزایه ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌مه جێی داخ و نیگه‌رانی بوو و من پێی بێزاربووم، چونكه نه‌ده‌بوو كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا وه‌كو كۆریای باكور مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
به‌هۆی ئه‌و سووربوونه‌ی تره‌مپه‌وه، دواتر ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا له زیادكردنی بودجه‌ی ناتۆیش له‌لایه‌ن وڵاتانی تری ئه‌ندامه‌وه كه ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له به‌هێزترین وڵاته‌كانی ناو یه‌كێتییه‌كه، مێركل فشاره‌كانی چڕ كرده‌وه، كه سه‌پاندنی باجی گومرگی به‌سه‌ر ئاسن و ئه‌له‌منیۆم دوو مانگی تر دوا بخات، به‌ڵام تره‌مپ ڕه‌تی كرده‌وه و گوتی كات به‌سه‌ر چووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و گرژبوونه‌ی گفتوگۆكان، سه‌ره‌نجام له به‌رانبه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا بۆ پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له كشانه‌وه‌ی له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، مێركل بێزاری پێوه دیاربوو و گوتی، ئه‌ڵمانیا ئازاده و چۆنی بمانه‌وێ به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش نین ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و پێویسته ئه‌مه‌ریكایش له‌ناو ڕێككه‌وتنه‌كه بمێنێته‌وه، به‌ڵام تره‌مپ ڕه‌تی كرده‌وه.
پاش ڕۆیشتنه‌وه‌ی مێركل، به ئارامی له‌گه‌ڵ ستیڤن منوچینی وه‌زیری گه‌نجینه و هایلی و كوتس و هاسپیل گفتوگۆم كرد و پێم ڕاگه‌یاندن كه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه له مانگی ئایار/مایۆ تره‌مپ له ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كشێته‌وه و پێویسته هه‌مووان بیر بكه‌ینه‌وه و خۆمان ئاماده بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاماده‌كاری ته‌واوه‌وه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ین. منوچین سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی به شه‌ش مانگه بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆ و سزاكان به‌سه‌ر ئێران، منیش له‌وه نه‌ده‌گه‌یشتم و بۆچی ئه‌و هه‌موو كاته‌ی پێ ده‌وێت، به سێ مانگ ده‌توانرێ سزاكان بسه‌پێنرێنه‌وه و مۆڵه‌ت به سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان ده‌درێ كه پێداچوونه‌وه به ڕێككه‌وتنه‌كانیان بكه‌نه‌وه و پابه‌ندی سزاكان بن.
ماتیس هه‌وڵی ده‌دا له ڕێككه‌وتنی ئێران نه‌كشێینه‌وه و وه‌زیری گه‌نجینه‌یش شه‌ش مانگی داوا ده‌كرد بۆ سه‌پاندنی سزاكان
منوچین كه‌سێكی سه‌یر بوو، چونكه به‌رده‌وام له سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر ئێران و كۆریای باكور دوا ده‌كه‌وت و ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تی به هه‌ردوو وڵاته‌كه ده‌دا، تا له زوه‌وه خۆیان ئاماده بكه‌ن و بیر له ڕێگه بۆ شكاندنی گه‌مارۆ و سزاكان بكه‌نه‌وه، دواجار له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه سزاكان ڕاسته‌وخۆ ڕابگه‌یه‌نرێن و پۆمپیۆیش له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕام بوو، بۆیه دواجار توانیمان منوچین بێنینه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له ماوه‌ی سێ مانگ هه‌موو شتێك به ته‌واوی یه‌كلایی بكاته‌وه و به‌سه‌ر ئێرانی بسه‌پێنێت.
له دووی ئایار/مایۆ له‌گه‌ڵ تره‌مپ و ماتیس له پنتاگۆن ژه‌می خواردنی هه‌فتانه‌مان به‌یه‌كه‌وه ده‌خوارد، ماتیس ده‌ستی به ناڕه‌زایی له كشانه‌وه‌كه كرد، به‌ڵام دووپات‌مان كرده‌وه، كه تره‌مپ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه و پێویسته واقیعه‌كه قبووڵ بكات، له پشووی كۆتایی هه‌فته تیمی نووسینه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستیان به كاركرد، بۆ نووسینێكی ورد و بێ لێكدانه‌وه بۆ تره‌مپ تا له كاتی ڕاگه‌یاندنی كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بیخوێنێته‌وه.