خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەی بخوێنەوە

:: AM:10:28:12/07/2020 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی كۆمەڵێك وەزارەت و شوێن دابەش بكرێت و ئەم هەفتەیە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی تەمووز، بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆژی دووشەم 13ی تەمووز، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و كارەبا و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و رۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دابەش دەكرێت.

بەغدا بەردەوامی هەیە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان
لە خشتەكەدا ڕوون كراوەتەوە، سبەی مووچەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكوومەت و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی ئەو مووچەیە لە كاتێكدایە ئێستە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامی هەیە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

لە سەرەتای ساڵی 2020 بە بڕیارێكی نایاسایی حكوومەتی عێراق هەموو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی ڕاگرت، ئەمەیش وایكرد كێشەی ئابووری بۆ هەرێمی كوردستان دروست ببێت و دابەزینی نرخی نەوتیش كێشەكە داراییەكانی قووڵتر كردەوە.



وشە - رامیار جەواد