ئیلیسار یه‌كێكه له گۆرانیبێژ و دانسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، هه‌وادارانی به‌هۆی جووڵه جوان و سهیرهكانیهوه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ له شه‌وه ئاهه‌نگ و شانۆگه‌رییه هونه‌رییه گه‌وره‌كاندا، ناسناوی "پاشای سه‌ماكه‌ر"یان پێ به‌خشیوه، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه" باس له له‌ناوچوونی سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی ده‌كات.
سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی له له‌ناوچوون نزیك بووه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی تهمووز، هونه‌مه‌ند ئیلیسار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی له له‌ناوچوون نزیك بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش هۆكاری ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ی كۆن و شاره‌زا له‌و بواره له‌ناو گۆڕه‌پانی هونه‌ری نه‌ماون.
زیاتر گوتی، "ده‌بێت نه‌وه‌ی نۆی بۆ سه‌ما دروست بێت و به دنیادا بڵاو بببنه‌وه، من هیچ كات سه‌مای رۆژهه‌ڵاتیم بۆ ئه‌وه نه‌كردووه له ژوورێك به‌ته‌نیا بۆ كه‌سێك بیكه‌م، هونه‌ری سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی زۆر به‌رزه و بۆ هه‌ودارێكی زۆر ئه‌و كاره ده‌كه‌م".
ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌و بیانییانه‌ی ئێسته بوونه‌ته دانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی هیچ هه‌ستێكیان نییه، من جه‌سته‌م به شێوه‌یه‌ك ورووژێنه‌ره كه چاوی پیاوانی رۆژهه‌ڵاتی له‌كاتی سه‌ماكردن بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی من باشتر ده‌ڕوات وه‌ك كچێكی خوێن ساردی بیانی، سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی به كچانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت".
ئیلیسار سه‌ماكه‌ر و گۆرانیبێژێكی ناوداری لبنانییه، خاوه‌نی هه‌ودارێكی زۆره و له فێستیڤاڵه جیهانییه‌كان دانسی رۆژهه‌ڵاتی ده‌كات، ته‌مه‌نی 31 ساڵه و باوكی لبنانی و دایكی سوورییه، ئه‌كادیمیای هونه‌ری دانسی هاوچه‌رخی ته‌واو كردووه، له ساڵی 2009 یه‌كه‌م كاری هونه‌ری ئه‌نجام داوه، دووجار بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كولتووری سه‌ردانی هه‌ولێری كردووه.