به‌پێی گوته‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له قۆناغی دووه‌مدا پڕۆژه‌ی چاڤی لاند گرفتی گه‌وره بۆ شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی دروست ده‌كات و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی شه‌قامه‌كه‌ش ده‌ڵێت، هه‌موو زێده‌ڕۆییه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه لاده‌برێت.
هه‌ر زێده‌ڕۆییه‌ك بكه‌وێته سه‌ر شه‌قامه‌كه لاده‌برێت و هیچ شتێك له شه‌قامه‌كه گه‌وره‌تر نییه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12ی ته‌مووز، زیاد كاكه ره‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، پڕۆژه‌ی چاڤی لاند به قه‌دپاڵی چیاكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زێده‌ڕۆیی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، به‌شی زۆری چیاكه‌ی داگیر كردووه كه شه‌قامی 100 مه‌تریی پێدا ده‌ڕوات.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی زێده‌ڕۆییه‌كه‌ی چاڤی لاند، له هه‌ندێ شوێن ته‌نیا 20 مه‌تر ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش گرفت بۆ شه‌قامه‌كه دروست ده‌كات له قۆناغی دووه‌مدا، یان ده‌بێ پڕۆژه‌كه بڕووخێنرێت یان ده‌بێ حكوومه‌ت ناچار بێت شاخه‌كه ببڕێت كه ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌كی زیاتری ده‌وێت و زیاتر له‌سه‌ر حكوومه‌ت ده‌كه‌وێت.
"ئه‌و كێشه‌یه پێوه‌سته به قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌كه و ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت هه‌ر له ئێسته‌وه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن". زیاد كاكه ره‌زا وای گوت.
ئازاد ره‌سووڵ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵییانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قامه‌كه، به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی هه‌یانه له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسا و رێنوێنییانه‌ی كه شاره‌وانی كاریان پێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ر زه‌وییه‌ك 25٪ی كه‌وته سه‌ر شه‌قامه‌كه هیچ قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، به‌ڵام زیاتر له‌و رێژه‌یه بوو قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، هه‌ر زێده‌ڕۆییه‌ك بكه‌وێته سه‌ر شه‌قامه‌كه لاده‌برێت و هیچ شتێك له شه‌قامه‌كه گه‌وره‌تر نییه، له قۆناغی دووه‌مدا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كرێت.
دوێنێ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی دانا كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا 32 كیلۆمه‌تری پڕۆژه‌كه له تاسڵووجه‌وه بۆ ده‌مركان ده‌بێت و تێچووی گشتی 470 ملیار دیناره.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی