زۆر له ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی هۆڵیوود له كاری رۆڵگێڕانیان له فیلمه‌كان، منداڵه‌كانیشیان تێكه‌ڵ به‌كاره‌كانیان كردوون و هه‌وڵیان داوه كه منداڵه‌كانیان هه‌مان ڕێچكه‌ی ئه‌كته‌ریی ئه‌وان بگرنه‌وه، ئه‌مه‌یش زۆر بینراوه كه ئه‌كته‌رێك له هه‌مان فیلم‌دا منداڵێكی خۆی هێناوه و كاری رۆڵ گێڕانی پێ ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی ''
brightside'' ناوی ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی ئاشكرا كردووه كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له هه‌مان فیلم رۆڵیان گێڕاوه و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یشیان به‌ده‌ست هێناوه.
له خواره‌وه ناوی ئه‌و ئه‌كته‌رانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه منداڵه‌كانیان هێناوه‌ته بواری فیلم و رۆڵ گێڕان وه‌ك ئه‌كته‌ر:
یه‌كه‌م - ویڵ سمێس و كوڕه‌كه‌ی جه‌یدن سمێس: له ساڵی 2006 له فیلمی به‌ناوبانگی '' The Pursuit of Happyness'' به‌شداریان كردووه كه فیلمه‌كه خاوه‌نی ئۆكساره و ئه‌وكات جه‌یدن هه‌شت ساڵان بووه، هه‌روه‌ها ساڵی 2013 له فیلمی ''After Earth''یش له‌گه‌ڵ باوكی به‌شداری كردووه.
دووه‌م - بێن ستیڵه‌ر و جێری ستیڵه‌ر: بێن ستیڵه‌ر و باوكی له چه‌ندان فیلم به‌یه‌كه‌وه ڕۆڵیان گێراوه و به‌ناوبانگترینیان ''The Heart Break Kid، Heavyweights و Zoolander''.
سێیه‌م - سیڵڤسته‌ر ستیلۆن و سه‌یج ستیلۆن: سیڵڤسته‌ر ته‌نیا له یه‌ك فیلم له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی رۆڵی گێڕاوه ئه‌ویش ''Rocky V''یه.
چواره‌م - تۆم هانكس و كوڕه‌كه‌ی كۆڵن هانكس: له ساڵی 2008 یه‌كه‌م فیلمیان به‌ناوی ''The Great Buck Howard''ه‌وه ده‌ركرد كه له‌و فیلمه‌دا تۆم نا كوڕه‌كه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕا.