جۆن بۆڵتن تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕۆژه‌كانی پێش كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و دوای ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ماكرۆن و تیریزا مای و مێركل هاوڕابوون له كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌هاوێشت. ئه‌مه‌ریكایش له‌و بڕوایه‌دابوو به سزاكان ئێران به مه‌رجه‌كانی ڕازی ده‌كات و پلانی جێگره‌وه‌ی نه‌بوو، بۆیه تا ئێسته‌یش دۆخه‌كه وه‌كخۆی ده‌ڕوات و هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بۆ واشنتن لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕۆژی شه‌موو پێنجی ئایار/مایۆ پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان تره‌مپ و تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا ئه‌نجام درا و ڕۆژی دواتر بۆریس جۆنسنی وه‌زیری ده‌ره‌وه گه‌یشته واشنتن، له‌وكاته‌ی خه‌ریكی ڕێكخستنی دیداره‌كانی بۆریس جۆنسن بووین، جێمس ماتیسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دیكۆمێنتێكی نهێنی بۆ ڕه‌وانه كردم، كه ئاماژه‌ی به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و ناڕه‌زایی خۆیشی به‌رانبه‌ر به كشاندنه‌وه ده‌ربڕی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا داوای هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كرد له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه، منیش پێم گوته‌وه كه پنتاگۆن خه‌ریكی چییه؟ و پێویسته ئه‌گه‌ر دژی كشانه‌وه‌ن داوای كۆبوونه‌وه بكه‌ن و ده‌ست به جموجۆڵ بكه‌ن.
دواتر له سه‌عات نۆی به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م له نووسینگه‌كه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن كۆبوومه‌وه، كه یه‌كه‌مجار له ساڵی 2017ه و له له‌نده‌ن یه‌كترمان بینی بوو، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئێران و كۆریای باكور، له‌وێ به‌رئه‌نجامی دواكۆبوونه‌وه‌كانی تره‌مپ و ماكرۆنم بۆ ڕوون كردنه‌وه، به تایبه‌ت چوار بنه‌ماكه كه له كاتی هاتنی ماكرۆن زۆر گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، جۆنسن له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونانه دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه بیر ده‌كه‌نه‌وه و منیش خۆشحاڵی خۆم بۆ ده‌ربڕی كه به‌ریتانییه‌كانیش هاوڕان له‌سه‌ر كاركردن له چوار بنه‌ماكه دژی ئێران، به‌یه‌كه‌وه دامانه قاقای پێكه‌نین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێویستی به ڕوونكردنه‌وه و گفتوگۆی زیاتر نه‌بوو، چونكه پێشوه‌خته له‌نده‌نیش بیری له‌و چوار خاڵه كردبووه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به وردی تیشكم خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنه‌كه زۆر نزیكبووه‌ته‌وه، جیا له‌و پرسه، دۆسیه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپایش له نێوان من و جۆنسن زۆر به وردی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
دواجار كات بوو به حه‌وتی مانگ و تره‌مپ له ئێواره‌كه‌ی تویتێكی كرد و نووسیبووی، به‌یانی سه‌عات دووی شه‌و له كۆشكی سپی بڕیاری كۆتایی خۆم له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نم. ئاتیانی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی فڕه‌نسا پێوه‌ندی پێوه كردم و زۆر له‌من زیاتر چاودێری تویته‌كانی تره‌مپی ده‌كرد و دیاره پاریس به باشی له‌وه گه‌یشتبوو، كه حكوومه‌ت و تیمی ڕاوێژكارانی ئه‌مه‌ریكا هیچ بڕیارێكیان به ده‌سته‌وه نییه و ئه‌وه‌ی له هه‌موو شت باشتره هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكای لێوه بزانن، بریتییه له تویته‌كه‌ی تره‌مپ، كه ئه‌مه‌یش بۆ ئێمه جێی شه‌رمه‌زاری بوو.
خۆشبه‌ختانه به‌ریتانییه‌كان هاوڕابوون له‌به‌رانبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژ به ئێران
دواتر رۆن دیرمر باڵوێزی ئیسرائیل و به‌رپرسی چه‌ند وڵاتێكی تر پێوه‌ندییان پێوه كردم، به‌یانی ڕۆژی هه‌شتی مانگ، تره‌مپ سه‌عات هه‌شت و 30 خوله‌كی به‌یانی له‌گه‌ڵ شی جین بینگی سه‌رۆكی چین به ته‌له‌فۆن گفتوگۆی كرد، باسی دۆسیه‌ی كۆریای باكور كرا، تره‌مپیش دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ بڕیاری خۆی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر منداڵانه‌یش پرسیاری له شی جین بینگ كرد، كه ئه‌گه‌ر شتێك ده‌یه‌وێ بیزانێت، ئه‌و ئاماده‌یه پێی بڵێت، ئه‌مه جۆرێك له خۆ بچووككردنه‌وه بوو، شی وریا و زیره‌ك بوو و له وه‌ڵامدا گوتی بۆچی نا و به متمانه‌به‌خۆبوونێكی زۆره‌وه قسه‌ی ده‌كرد و تره‌مپیش بۆ شی جین بینگ دووپاتی كرده‌وه، كه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كۆتایی هات و ڕێككه‌وتنێكی زۆر خراپه، شی جین بینگیش به‌ڵێنی دا، كه ئه‌و زانیارییه به نهێنی بهێڵێته‌وه.
پاشان ماكرۆن پێوه‌ندی كرد و پرسیاری كرد كه تره‌مپ پلانی چی هه‌یه بۆ گوتن له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئێرانه‌وه، تره‌مپ هۆشداری به ماكرۆن دا و بڕیاره‌كه‌ی به ماكرۆن گوت و داوای لێ‌كرد به نهێنی بیهێڵێته‌وه و بۆچوونی خۆیشی له‌سه‌ر بڵێت، ماكرۆن به ئه‌رێنییه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دابوو كه ئێران هه‌ڵوێستی هاوشێوه‌ی نابێت و له ڕێككه‌وتنه‌كه ناكشێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش فڕه‌نسا وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی دا بوو، كه كار بۆ ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران بكات، په‌شیمان بووه‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتر ماكرۆن و تره‌مپ گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردبوو. تره‌مپ له گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ ماكرۆن هاوڕابوو له‌وه‌ی ئێران هه‌نگاوی هاوشێوه ناگرێته‌به‌ر و دووپاتی كرده‌وه كه به‌هۆی فشاره‌كان حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆماری ئێران ناچار ده‌كات له‌گه‌ڵی كۆ ببێته‌وه و مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا قبووڵ بكات و ئه‌وكاته‌یش ئه‌وروپییه‌كان پێویسته پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
تره‌مپ سه‌عات 15 به كاتی ئه‌مه‌ریكا و دره‌نگانی شه‌و به كاتی ئه‌وروپا و ئێران گوتاره‌كه‌ی خۆی دا و هه‌مان ئه‌و تێكسته‌ی خوێنده‌وه كه پێنس و مونچین و ئیڤانكا و سانده‌رز و من ئاماده‌مان كردبوو و سه‌رجه‌ممان چووینه نووسینگه‌ی سپی و گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه دۆخه‌كه یه‌كلایی بووه‌وه و بڕیاره‌كه ده‌درێت و میدیاكان گواستیانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی زۆری له دنیا دروست كرد.
تا مانگێك دوای ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه، هه‌موو هه‌وڵ و كۆششی خۆمان خسته‌ڕوو و من به ده‌ستییه‌وه زۆر هیلاك بووم، تا بتوانین هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره هاوڕا بكه‌ین و پشتیوانی ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه بكه‌ن كه واشنتن دژی تاران گرتوویه‌تییه‌به‌ر، به تایبه‌ت هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا زۆر چڕكرانه‌وه، به‌ڵام هه‌ر سێ وڵاته‌كه سه‌ره‌ڕای هاوڕاییان له گفتوگۆكان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ بڕیارێكیان نه‌دا و نه‌كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنه‌كه.
كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و كاری زۆرمان به‌سه‌ردا كه‌وت
كاره‌كان زۆر فره‌وانتر بوون، له‌لایه‌كه‌وه ڕازیكردنی وڵاتان بۆ هاوڕابوون له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنه‌كه و له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش كاری زۆر و تاقه‌تپرووكێن، بۆ ئاماده‌كردنی سزاكان و سه‌پاندنه‌وه‌ی به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، كه له هه‌نگاوی یه‌كه‌م دا، ده‌بوو تا 26ی ته‌مووز/یۆلیۆ زۆربه‌ی سزاكانی پێش ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له 2015 به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنرێنه‌وه.
وه‌كو ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و تیمه‌كه‌م، یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كان ئه‌وه بوو كه چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی تره‌مپ بكه‌ین، تا بێ كه‌موكورتی بڕیاره‌كان بچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه له گفتوگۆ بووین، پاشان له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له كۆشكی سپی هه‌بوو، كه تایبه‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ ماتیس دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه به سه‌پاندنی گه‌مارۆكان ئێران ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بریتین له ڕووسیا و چین و كۆریای باكور، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هۆی گه‌وره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و سێ وڵاته و كه‌می قه‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێران بخاته ڕوو.
ماتیس بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك مۆسكۆ و په‌كین و پیۆنگیانگی به مه‌ترسدارترله ئێران ناو ده‌برد
ناوه‌رۆكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دزه‌ی كرده ناو میدیاكان و ئه‌وه‌یش نیگه‌رانی زۆری منی لێ كه‌وته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی كه پێوه‌ست بوو به ئێرانه‌وه و تێیدا خه‌مڵاندنی ئه‌وه‌مان كردبوو، تا كۆتایی مانگی ئاب دراوی ئێرانی به ته‌واوی ده‌ڕووخێ و هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت، ساته‌كان تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه ساڵی 2019 ه‌و له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتمه ئیسرائیل و دیدارم له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ كرد.
دواتر له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئیسرائیل به وردی باسمان له كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌ت كرد، كه گرنگترینیان بریتی بوو له دۆسیه‌ی ئێران، چونكه به‌لای ئیسرائیله‌وه ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و نزیكه لێیه‌وه، بۆیه هه‌میشه هه‌موو كۆششه‌كانیان بۆ ئه‌وه بوو كه گورزی قورس له تاران بوه‌شێنن.
ئیسرائیلییه‌كان به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی خۆشحاڵبوون و پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی تره‌مپیان ده‌كرد، داوای ئه‌وه‌یشیان كرد، كه گورز بوه‌شێنرێن و به‌رنامه‌ی ناوكی و مووشه‌كی بالیستیكی ئێران به ته‌واوی وێران بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌مه‌ریكا ستراتیجێكی له‌وشێوه‌یه‌ی نه‌بوو و به ته‌واوی له‌و بڕوایه‌دا بوو، كه له ڕێی سزا و گه‌مارۆكانه‌وه ده‌توانێ ئێران بخاته سه‌ر ئه‌ژنۆ و بیشكێنێت، به‌ڵام دواجار ئه‌مه‌یش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا و تاران تا ئێسته‌یش له گۆڕه‌پانه‌كه ماوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سزاكان زۆر قورس‌تر و فره‌وانتر كراون.