هونه‌رمه‌ند كێلی بریستۆن كه له دنیای سینه‌مادا وه‌ك ئه‌ستێره ناو ده‌برێت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ده‌تلایه‌وه، شه‌وی رابردوو كۆچی دوایی كرد.
هاوسه‌ره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی جیهانی جۆن تراڤۆڵتا بوو
ئاژانسی "رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كێلی بریستۆن كه ماوه‌ی دوو ساڵ بوو تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو، شه‌وی رابردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی جیهانی "جۆن تراڤۆڵتا" له‌ڕێی ئینسته‌گرامه‌وه مردنی كێلیی راگه‌یاند.
له پۆسته‌كه‌ی له ئینسته‌گرام تراڤۆڵتا /66 ساڵ/ رای گه‌یاندووه، به‌دڵێكی پڕ له خه‌مه‌وه رای ده‌گه‌یه‌نم، هاوسه‌ره جوانه‌كه‌م كێلی، له شه‌ڕی شێرپه‌نجه‌دا كه دوو ساڵی خایاند، كه‌وت و كۆچی دوایی كرد.
كچه‌كه‌ی كێلی و تراڤۆڵتایش "ئیلا" به‌هه‌مانشێوه له ئینسته‌گرام رای گه‌یاندووه، "له ژیانمدا كه‌سێكی به‌هێز و ئازا و جوانم وه‌ك دایكم نه‌بینیوه، كه‌چی به‌جێی هێشتین".
كێلی بریستۆن ناوی راستینه‌ی كێلی كامالیلهۆ سمیسه و له ساڵی 1962 له ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بووه، له سه‌ره‌تادا نمایشكاری جلوبه‌رگ بوو، له 1985 رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمێكی سینه‌ماییدا بینی به‌ناوی "میس چێڤ". تا ئێسته به‌شداریی له زیاتر له 40 فیلم‌دا كردووه. له ساڵی 1991دا ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی جیهانی جۆن تراڤۆڵتادا پێك هێناوه و سێ منداڵیان هه‌یه. جیا له وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار، چه‌ندان خه‌ڵاتی تری جیهانیشی وه‌رگرتووه.