هێزه‌كانی سوپای عێراق له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و پێشمه‌رگه‌ش داوای پاشهكهشیان لێ ده‌كات، هاوكات هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌ناوی پاڵه‌وانانی عێراق تا ئێسته له به‌رانبه‌ر داعش ئامانجی خۆی نه‌پێكاوه و گومانی دروست كردووه.
هێزی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی له هه‌ندێك ناوچه له‌گه‌ڵ بووه و ئەمڕۆ پاشەکشەی کردووە
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ی تهمووز، به‌ختیار حه‌مه‌ساڵح فه‌رمانده‌ی فه‌وج له لیوای پێنجی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی دوو رۆژه سوپای عێراق به‌ناوی هه‌ڵمه‌تی پاڵه‌وانانی عێراق هاتووه‌ته سنووری گه‌رمیان و خانه‌قین و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله، له هه‌وڵی پێشڕه‌ویدایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له گوندی سه‌ید مه‌دری كه ده‌كه‌وێته نێوان شاره‌دێكانی كوڵه‌جۆی سه‌ر به شارۆكه‌ی كفری و شاره‌دێی جه‌باره‌ی خانه‌قین، سه‌رباری پێشڕه‌وی، سه‌ربازگه‌یان داناوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به فه‌رمی داوایان له سوپای عێراق كردووه و ئه‌وانیش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه پاشه‌كشه بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌بردووه‌ته سه‌ر، پێشمه‌رگه‌ش له چاوه‌ڕوانیدایه بۆ ئه‌وه‌ی سوپا به‌ڵێنی خۆی جێبه‌جێ بكات و پاشه‌كشه بكات.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه نه‌یشارده‌وه پێشمه‌رگه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه بۆ به‌رگری له پێشڕه‌وی سوپا، هاوكات چاوه‌ڕێی به‌ڵێنی سوپا ده‌كات بۆ پاشه‌كشه‌كردن.
كه‌ریم مه‌ولوود شاره‌زای جیۆگرافیای ناوچه‌كه بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌و سنووره‌ی سوپا پێشڕه‌وی تێدا كردووه، هاوسنووره له‌گه‌ڵ خانه‌قین و كفری و رێی كه‌لار بۆ گوڵاڵه، بۆیه ده‌بێ پێشمه‌رگه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوپدا بكات و له نیازی سوپا بكۆڵێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌گه‌رچی سوپا رۆژی پێشتر هێزی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی له هه‌ندێك ناوچه له‌گه‌ڵ بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دژه‌تیرۆر پاشه‌كشه‌ی كردووه.
شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی بنكه‌ی ئاسایشی كوڵه‌جۆ بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، هێزی دژه‌تیرۆر ئه‌مڕۆ له ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌ی كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له‌و ئۆپراسیۆنه‌ی سوپای عێراق ده‌ستی پێ كردووه، ته‌نیا چه‌كدارێكی داعش له سنووری خانه‌قین كوژراوه، به‌ڵام ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تیرۆریستان‌دا گیراوه.
سوپا سه‌رباری پێشڕه‌وی، ماوه‌ی دوو رۆژه گوندنشینانی كوردی سنووری شێخ باوه و خانه‌قینی نیگه‌ران و بێزار كردووه، لوقمان محه‌مه‌د رۆسته‌م وه‌ك یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌نی گونده‌كانی هۆزی پاڵانی به "وشه" ی راگه‌یاند، سوپا له‌بری گونده گومانلێكراوه‌كان، له گونده كوردنشینه‌كان پشكنینی ئه‌نجام داوه و هاووڵاتییانی كوردی بێزار كردووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی