له‌كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریدا هیچ په‌رده‌یه‌ك له نێوان نه‌خۆش و پزیشك و تیمه‌كه‌ی نامێنێت، تا پارێزگاری له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان بكات، ڤایرۆسی كۆرۆناش كه یه‌كێكه له ڤایرۆسه سه‌رسوڕهێنه‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، به‌ئاسانترین شێوه ده‌گوازرێته‌وه، یه‌كێك له ئاسانترین شێوه‌كانیش له هه‌موو دنیادا گواستنه‌وه‌یه‌تی له نه‌خۆشخانه‌كان و به‌تایبه‌ت له نێوان نه‌خۆش و پزیشكدا.
هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كێكن له بنكه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌ڵام ئه‌م بنكه‌یه به‌هۆی پزیشك و تیمه‌وه نییه، چونكه هۆڵه‌كان و ئامێر و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كان ته‌عقیم ده‌كرێن، پزیشك و یاریده‌ده‌ره‌كانیش جلوبه‌رگی تایبه‌تی له‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌كه نه‌خۆشانن كه نازانرێت هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن یان نا.
دكتۆر ئاراس عادل مه‌لا عه‌زیز پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی قورگ و لووت و گوێ، له‌باره‌ی مه‌ترسیی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی له ناو هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری گوتی، ئێسته ئه‌نجامدانی هه‌موو جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت، پێویسته هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی تری ئاسایی نه‌كرێت.
ئه‌وه‌شی گوت، ئێسته به‌ركه‌وتن له نه‌خۆشخانه و نۆرینگه‌كان مه‌ترسیی تووشبوون زۆر زیاتر ده‌كات، چونكه دۆخه‌كه زۆر هه‌ستیاره، هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری خۆی ترسی نییه، چونكه ته‌عقیم ده‌كرێت و تیمی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ركاریش جلی تایبه‌تیان له‌به‌ره و ده‌مامكیان به‌ستووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت، ئه‌مانه هه‌مووی پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه له به‌رده‌م ڤایرۆسه‌كه.
له‌باره‌ی مه‌ترسیی ڤایرۆسه‌كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریدا، ئه‌و پزیشكه ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كه‌سی تووشبوو مه‌ترسیدار نییه، به‌ڵكو مه‌ترسی بۆ پزیشك و یاریده‌ده‌ره‌كانیه‌تی، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت، ئه‌وكات به ئاسانترین شێوه ئه‌و تیمه پزیشكییه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌موویان ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی زۆر مه‌ترسیدارتر كردووه له سه‌رده‌می كۆرۆنادا، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو نه‌خۆشێك له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا پێویستی به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده
نه‌شته‌رگه‌رییه جوانكارییه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه‌ی هه‌موو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی تر مه‌ترسیدارن. دكتۆر ئاراس ده‌ڵێت، زۆربه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان و به‌تایبه‌تی قورگ و لووت و جوانكاریی لووت، ته‌شه‌نه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیاتر و ئاسانتر ده‌بێت، له كاتی نه‌شته‌رگه‌ریی له ڕێی ئه‌و ته‌نه بچووكانه‌ی كه له لووت له‌ڕێی پڕیشكه‌وه ده‌رده‌چێت و ڤایرۆسه‌كه به ئاسانترین شێوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ تیمی نه‌شته‌رگه‌ركار.
له‌لایه‌ن سه‌ندیكای پزیشكانه‌وه نزیكه‌ی دوو مانگ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه سارده‌كان ڕاگیرا، به‌ڵام دواتر و پێش ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا، بڕیاره‌كه گۆڕا و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كاندا ئاسایی بووه‌وه ته‌نیا له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان نه‌بێت، كه ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌ری گه‌رم و نیمچه‌گه‌رم ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، بڕیاری ڕاگرتنی نه‌شته‌رگه‌رییه سارده‌كان بده‌ن، یان ڕێ بده‌ن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانیش بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك نه‌شته‌رگه‌ریی پێویسته، له‌گه‌ڵ پشكنینی ڤایرۆسه‌كان، پشكنینی كۆرۆناشی بۆ ئه‌نجام بدرێت.
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر ڕێیش به نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانیش نادات له‌به‌ر چه‌ند ڕێكارێكی ئیداری، ئه‌وا له‌ژێر چاودێریی خۆیان چه‌ند تاقیگه‌یه‌ك دیاری بكه‌ن و هه‌موو نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان پێش نه‌شته‌رگه‌ری، نه‌خۆش بۆ ئه‌و تاقیگه‌یه بنێرن، چۆن پشكنینی ڤایرۆسی ده‌كرێت پێش نه‌شته‌رگه‌ری، ئاواش كۆرۆنا بكرێت، له‌و تاقیگانه‌ش ناو و ناونیشان و هه‌موو ورده‌كارییه‌كی پێویست له نه‌خۆش وه‌ربگیرێت، ئه‌گه‌ر تووشبوو بوو، هه‌موو خێزانه‌كه‌شی پشكنینیان بۆ بكرێت و كه‌ره‌نتین بكرێن.
ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی زۆر مه‌ترسیدارتر كردووه له سه‌رده‌می كۆرۆنادا، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو نه‌خۆشێك له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا پێویستی به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده بۆی به‌كار بهێنرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت و نیشانه‌ی نه‌بێت، له‌دوای ئه‌و كه‌سه، ئامێره‌كه بۆ چه‌ند كه‌س به‌كار ده‌هێنرێت و چه‌ند كه‌س له تیمه‌كه ده‌ستیان به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه هه‌موویان تووش ده‌بن، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌ت یان بڕیاری ڕێگرتن له نه‌شته‌رگه‌ریی سارد بگرێت، یان ئه‌و ڕێیانه جێبه‌جێ بكات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری مه‌ترسیی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ن، له‌و ڕێیه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پڕۆژه‌ی نوێ جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن.
محه‌مه‌د قادر خۆشناو گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به "وشه" ی ڕاگه‌یاند، له‌دوای پێشنیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێت كه ده‌ست به‌وه بكرێت كه پێش ئه‌نجامدانی هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی پشكنین بۆ كه‌سه‌كه ئه‌نجام بدرێت، چونكه ئێسته حاڵه‌ته‌كه له زیادبووندایه بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كه و نه‌خۆشه‌كانیش بپارێزرێن.
ڕوونی كرده‌وه، تا ئێسته بڕیار له‌وه نه‌دراوه كه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان پشكنینی كۆرۆنا بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت ڕێی تر بگیرێته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌یه‌ك كه ئاماره‌كان تێكه‌ڵ نه‌بن و ژماره‌كانی تووشبوون ڕێكاره‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌گیرێنه‌به‌ر. ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێسته ئه‌وه‌یه ڕێكارێك بگیرێته‌به‌ر كه پشكنینی كۆرۆنا وه‌ك هه‌موو پشكنینه پێویستییه‌كانی تری به‌ر له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه بكرێت كه نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات.
له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كاندا ئێسته ته‌نیا نه‌شته‌رگه‌ریی گه‌رم واته حاڵه‌تی فریاكه‌وتن و نیمچه فریاكه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت، به‌هۆی خراپی بارودۆخه‌كه‌وه نه‌شته‌رگه‌ریی سارد ئه‌نجام نادرێت، چونكه گرنگ ئه‌وه‌یه ئێسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆپارێزی بكرێت، ئه‌گه‌ر زۆر پێویستیش نه‌بێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ش نه‌كرێت نه‌ك نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌نجام نه‌درێت.
ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و گرتنی سنووره‌كان به‌تایبه‌ت خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان دروست كردووه و هه‌ندیك داخراون، جگه له نه‌خۆشخانه به‌شێك له پزیشكانیش به‌هۆی مه‌ترسیی تووشبوون به‌هۆی نه‌خۆشه‌كانه‌وه، نۆرینگه‌كانیان داخستووه و به‌شێكیش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ناده‌ن، ئه‌مه تا ئه‌وكاته به‌رده‌وام ده‌بێت كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێچاره‌یه‌ك بۆ پاراستنیان داده‌نێت.