له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2018 هێرشه‌كان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و كونسوڵگه‌ی گشتی وڵاته‌كه‌مان له به‌سڕه ده‌ستی پێكرد، میلیشیاكانی شیعه به فه‌رمان وه‌رگرتن له ئێران به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و هێرشانه بوون، به دڵنیاییه‌وه ئێمه‌یش تاوتوێی دۆخه‌كه‌مان كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یان گرژی و جیاوازی زۆر له نێو حكوومه‌تی تره‌مپ دروست بوو، به‌رپرسان بوون به دوو به‌ره‌وه و به‌شێكیان داوایان ده‌كرد كه زۆر به توندی هێرش بكرێته سه‌ر میلیشیاكان و به ته‌واوی له‌ناوببرێن و تۆڵه‌یه‌كی به زه‌بریان لێ بكرێته‌وه، به‌شێكی تریشیان ئه‌مه‌یان به نادروست ده‌زانی.
ئه‌وه‌ی له هه‌موو كێشه‌كان گه‌وره‌تر بوو، بوونی بیرۆكراتی و ڕۆتینی زۆر بوو له حكوومه‌تی تره‌مپ، پاش نزیكه‌ی دوو ساڵ، هێشتا حكوومه‌تی تره‌مپ له ئیداره‌یه‌كی ساوا و تازه ده‌چوو، به‌رده‌وام ناكۆكی و جیاوازی قووڵ دروست ده‌بوو، له‌و ڕووه‌وه‌یش تره‌مپ ڕۆڵی باڵای ده‌گێڕا. به‌هۆی ئه‌و بیرۆكراسییه زۆره‌وه هه‌موو بۆچوونه‌كان تووشی سڕبوون ده‌بوون و نه بۆچوونی سه‌نگه‌ری یه‌كه‌م و نه دووه‌م هیچیان نه‌ده‌بوون به بڕیار و دۆخه‌كه‌یش درێژه و به‌رده‌وامی هه‌بوو.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی میلیشیاكانی ئێران هاوڕایی له‌سه‌ر دروست نه‌بوو و تره‌مپیش ڕۆڵی له ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بوو
بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی میلیشیاكانی شیعه له عێراق به‌رده‌وامی هه‌بوو، تا وازم له پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكایش هێنا، له كۆتاییش دا هه‌ر هیچیان سه‌رنه‌كه‌وت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا تره‌مپ له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له‌و دوو بۆچوونه نه‌بوو كه پشتیوانی وه‌ڵامدانه‌وه و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان ده‌كرد و ئه‌وه‌ی تریش دژایه‌تی هه‌نگاوی له‌مجۆره‌ی ده‌كرد، تره‌مپ له هه‌ردوو بۆچوونه‌كه خراپتر و كاره‌ساتبارتری له هزردا بوو، ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌یش وای ده‌كرد كه دۆخه‌كه زۆر نه‌رێنی و كاره‌ساتبار بێ بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و نسكۆیه‌كی گه‌وره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بوو.
ئه‌وه‌ی لای من جێی گومان بوو، تره‌مپ هه‌میشه سه‌ركۆنه‌ی حكوومه‌تی ئۆبامای ده‌كرد، به‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كشاندووه‌ته‌وه، كه‌چی خۆیشی هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ویست، هه‌رچه‌نده ئۆباما به‌شێك له هێزه‌كانی هێشته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌ویست هه‌ر هیچ هێزێك نه‌هێڵێته‌وه، باره‌گه‌ی نێرده دیپلۆماسییه‌كانمان ببن به ئامانجی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، كه ئه‌مه‌یش بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو منداڵانه بوو، چونكه ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ناوچه‌كه ده‌خسته مه‌ترسی گه‌وره‌وه.
بیرۆكراسی جارێكی تر بوو به كۆسپێكی گه‌وره له به‌رده‌ممان
ئه‌وه‌ی كه زیاتر نیگه‌رانی كردم، نائاماده‌یی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه بوو، بۆ كاریگه‌ری دانان به‌شێوه‌یه‌كی قورس‌تر له‌سه‌ر دۆخی دارایی ئێران، به تایبه‌ت بۆ ڕێگرتن له مامه‌ڵه‌ی دارایی له ڕێی سیسته‌می دراوی جیهانی "سویفت" كۆمارییه‌كانی كۆنگرێس زۆر به گرنگییه‌وه كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌نگاوه نه‌گرێته‌به‌ر و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌یش له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌وان به ته‌واوی خه‌مساردانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كرد، بۆیه ئێران به‌رده‌وام بوو له مامه‌ڵه‌كردن له ڕێی سیسته‌می دارایی جیهان، منوچینی وه‌زیری گه‌نجینه و كارمه‌نده‌كانیشی به‌رهه‌ڵستی سه‌پاندنی سزایان له‌و سیسته‌مه به‌سه‌ر ئێران ده‌كرد، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئێرانی كۆتوبه‌ند ده‌كرد و گرفتی یه‌كجار گه‌وره‌تر له ئێسته‌ی بۆ دروست ده‌كردن.
له ڕاستیدا سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران، ته‌نیا له ڕێی ڕاگه‌یاندن و گوتار و كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانییه‌وه نابێت، به‌ڵكو پێویستی به دواداچوونی زۆر ورد هه‌یه، ئه‌م به‌دواداچوونه‌یش زۆر كاریگه‌رتر و گرنگتره له ده‌ركردنی بڕیاری سزاكان، به‌ڵام له‌وه‌دا ئه‌مه‌ریكا گرفتی هه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌یش هۆكاره كه سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی توندترین سزا به‌سه‌ر ئێران كه زیاتر له‌و سزایانه‌ی كه پێش ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌سه‌ر ئێران سه‌پێنرابوون و تارانیان ناچاركرد بێته ژێر باری ڕێككه‌وتن، كه‌چی ئه‌مجاره به‌و سزا قورسانه‌وه‌یش ئێران تا ئێسته له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سووره و سازش ناكات و مه‌رجه‌كان قبووڵ ناكات، كه ئه‌مه‌یش نهێنی و هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ته‌نیا و ته‌نیا بۆ نه‌بوونی چاودێری ورد به‌سه‌ر پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی سزاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیاری یه‌كه‌میه‌تی.
له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌مان له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و به‌رده‌وامی گفتوگۆكان له‌سه‌ر ناچاركردنی تاران به ڕازیبوون به داواكانی واشنتن و ده‌ستكردن به گفتوگۆ بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی تر، تره‌مپ بیری هه‌ر لای به‌رنامه‌ی ناوكی كۆریای باكور بوو، له‌و ڕێیه‌وه زیاتر كه‌سایه‌تی تره‌مپم ناسی و زۆرتر هه‌ستم به نائومێدی و ره‌شبینی كرد، چونكه ئیتر تره‌مپ بڕیاری دا له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن كۆ ببێته‌وه.
دیداری كیم جۆنگ ئۆن له سه‌نگاپوور كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو
دیداری لووتكه‌ی تره‌مپ و كیم له سه‌نگاپوور پڕاوپڕ بوو له گومان و نادڵنیایی و بێباوه‌ڕی هه‌ردوولا به‌رانبه‌ر یه‌كتر، منیش به ته‌واوی باوه‌ڕم وابوو كه به دیدار و گفتوگۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆریای باكور ده‌سبه‌رداری به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی نابێت، پیۆنگیانگ چه‌ندان جار ده‌سپێشخه‌ری ئه‌مه‌ریكای ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، كه له به‌رانبه‌ر ده‌سبه‌رداربوون له به‌رنامه‌ی ناوكی، واشنتن به‌ڵێنی پێدابوو كه ئابوورییه‌كه‌ی زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتوو ده‌كات، كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌هۆی سزاكانه‌وه ورده ورده ئابووری وڵاته‌كه ده‌پووكایه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆریای باكور به‌رده‌وام سوودی له‌و ده‌سپێشخه‌رییانه وه‌رگرتووه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌كیش پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بووه و ته‌نیا كاتی پێ كوشتووه، كه ئه‌مه‌یش دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆیه و ئه‌مه‌ریكایش جارێكی تر ده‌كه‌وێته هه‌مان هه‌ڵه‌وه و بۆ پیۆنگیانگ و هه‌موو دنیای ده‌سه‌لمێنی كه هیچ له ڕابردوو و ئێسته فێرنه‌بووه و كوێرانه هه‌ڵه‌كان دووباره ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش ئازاربه‌خش بوو بۆ ئه‌وانه‌ی كه ڕاستییه‌كانیان پێشوه‌خته ده‌بینی.
له سه‌روبه‌ندی دیداره‌كه و گوێگرتن له زانیارییه‌كان دانیشتبووم و بیرم له قسه‌یه‌كی جوانی ونستن چه‌رچلی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا كرده‌وه، كه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی گشتی وڵاته‌كه‌ی له ساڵی 1935 خوێندییه‌وه كه گوتوویه‌تی، كاتێك دۆخی وڵاته‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نازییه‌كان گونجاو بوو و توانا و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوو، به ته‌واوی په‌راوێزخراوه، ئێسته‌یش كه دۆخه‌كه به ته‌واوی له ده‌ست ده‌رچووه، ده‌مانه‌وێ به‌و چاره‌سه‌رانه‌ی پێشتر كه په‌راوێزمان خستوون، به‌سه‌ر ئاڵۆزی و جه‌نگ زاڵ بین، به‌ڵام چاره‌سه‌ری له‌وشێوه‌یه بوونی نییه و ئه‌مه بووه‌ته چیرۆك و زۆر كۆنه. له‌وكاته‌دا هه‌ستم ده‌كرد كه ئه‌مه‌ریكا هاوشێوه‌ی به‌ریتانیا هه‌ڵه‌كان دووباره ده‌كاته‌وه، ده‌یه‌وێ به‌و چاره‌سه‌ر و بژارانه‌ی سه‌ره‌تا سوودیان ده‌بوو، له دۆخێكی له ده‌ستچوو هه‌مان بژاره بگرێته‌وه‌به‌ر. كه وه‌ك چه‌رچڵیش دووپاتی لێ كردووه‌ته‌وه، هه‌رگیز ئه‌و بژارانه ئیتر چاره‌سه‌ر نین، به‌ڵكو چیرۆكن و بوون به ڕابردوو.
به‌م كاره بۆ هه‌مووان ڕوونبووه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌یه‌ك دووباره ده‌كاته‌وه كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌زانێ كه شكسته
دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ دژی پلانه‌كانی ئۆباما به‌رانبه‌ر كۆریای باكور وه‌ستامه‌وه، ترسی زۆرم هه‌بوو له‌و هه‌موو سازشه‌ی واشنتن به سه‌ركردایه‌تی ئۆباما بۆ پیۆنگیانگ ده‌یكات، كه‌چی ئێسته خۆم له حكوومه‌تێكم كه گه‌وره‌ترین سازش بۆ كۆریای باكور ده‌كات و سیاسه‌ته‌كانیشی به‌رانبه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران به ته‌واوی شكستی هێناوه.
كاتێك دانوستاندنه‌كان بۆ دیداره‌كه ده‌ستیان پێكرد، پۆمپیۆ زۆر باش له دۆخی من تێده‌گه‌یشت و كه له دڵه‌وه ئازار ده‌كێشم، كاتێك باس له دیداری تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن ده‌كرێ و تره‌مپ به وره و تاسه‌ی زۆره‌وه باسی لێوه ده‌كرد، ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر نیگه‌رانی ده‌كرد، هه‌رچۆنێك بێ به‌رده‌وامبووین له‌سه‌ر كاركردن له‌و دۆسیه‌یه و سه‌ره‌تا ویستمان كه دیداره‌كه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیجی بێت، ته‌نیا بۆ خۆده‌رخستن و ده‌ركه‌وتن له میدیاكان نه‌بێت، بۆیه‌یش به پێویستمان زانی كه له هه‌موو شتێك گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به تایبه‌ت كۆریای باشوور و ژاپۆن هه‌ماهه‌نگ بن و ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانمان له‌گه‌ڵ شرۆڤه و تاواتوێ بكه‌ن.