داواكارانی گشتی و دادوه‌ران له له‌نده‌ن دوو به‌رپرسی پێشووی كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانیا سه‌ركۆنه كرد و تۆمه‌تی پێدانی به‌رتیلیان خستنه پاڵ، له‌وكاته‌ی له عێراق كاریان له كێڵگه نه‌وتییه‌كان كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه زۆربه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپات له بوونی گه‌نده‌ڵی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر فره‌وان له عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ریه‌ك له زیاد عقل هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی- لبنانی، كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی كۆمپانیای Unaoil بووة و ستيڤن واتلی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كۆمپانیاكه له عێراق، به‌رتیلێكی زۆریان به به‌رپرسانی عێراق داوه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند گرێبه‌ستێك له سێكته‌ری نه‌وتی عێراق واژوو بكه‌ن.
لیزا ئۆسۆڤسكی سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ڕیشه‌كێشكردنی تاوانه‌كانی سپیكردنه‌وه و تاوانه ترسناكه‌كان له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و دوو كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشه‌ریفانه له گه‌نده‌ڵییه‌كانی عێراق تێوه‌گلاون و به‌رتیلیان به به‌رپرسان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما و پێوه‌ره‌كانی ته‌نده‌ركردن گرێبه‌ستیان له بواری نه‌وت له‌گه‌ڵ واژوو بكرێ و بێ ئه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كان بخرێنه به‌رده‌م سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان و هه‌مووان به یه‌كسانی شانسی وه‌رگرتنی پرۆژه‌كانیان هه‌بێت.
زیاتر گوتی، ئه‌مه كارێكی نایاساییه و تاوانێكی گه‌وره‌یه، چونكه حكوومه‌تی عێراق هه‌موو هه‌وڵی خۆی داوه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه پاش نه‌مانی دیكتاتۆر و شه‌ڕی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان كاریان كردووه، بۆ تێكدانی ئه‌و ستراتیج و بنه‌مایانه‌ی كه ئامانجی حكوومه‌تی وڵاته‌كه بوون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌یان به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان و كۆمپانیاكانه له وڵاتی به‌ریتانیا.
به‌رتیلی زۆریان به به‌رپرسانی عێراق داوه تا دوور له ڕێنماییه‌كان گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی نه‌وتییان پێ بده‌ن
ئۆسۆڤسكی باسی له‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی كۆمپانیاكه سیسته‌می ئابووری و سه‌رمایه‌داری و كۆمپانیاكانی ئێمه و عێراقیشیان شێواندووه و كاری نایاساییان كردووه، تا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیه‌كانیان بگه‌ڕێن و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ویستوویانه خۆیان به كه‌سانی زۆر سه‌ركه‌وتوو له بواری نه‌وت له به‌رانبه‌ر به‌رپرس و خاوه‌نی كۆمپانیای ی‌و ئێن ئه‌ی ئۆیل پێشان بده‌ن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌یان بڕیاره هه‌ردوو كه‌سایه‌تییه‌كه دادگه‌یی بكرێن و دۆسیه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌مه به گوێره‌ی یاساكانی به‌ریتانیا یه‌كێكه له تاوانه ترسناكه‌كان و به هیچ شێوه‌یه‌كی مۆڵه‌تی لێخۆشبوونی تێدا نییه.
ئاشكرابوونی دۆسیه‌ی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كه كه بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان به به‌رپرسانی عێراق داوه، له كاتێكدایه پێشتریش چه‌ندان كۆمپانیا و به‌رپرسی تر تۆمه‌تی له‌وشێوه‌یان له‌سه‌ر ساغ بووه‌ته‌وه و دیارده‌ی به‌رتیلدان بۆ ده‌سكه‌وتنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له عێراق، بێ خستنه حاڵه‌تی ئاشكراوه و پێدانی شانس به هه‌موو كۆمپانیاكان، یه‌كێكه له دیارده باوه‌كان له عێراق.
ئه‌م كاره به تاوانه ترسناكه‌كان داده‌نرێ و دادگه و دادوه‌رانی له‌نده‌ن دۆسیه‌یان له دژ جووڵاندوون
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌غدا و وڵاته‌كه به گوێره‌ی داتاكانی ناوه‌نده جیهانییه‌كان به یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین وڵاته‌كانی دنیا داده‌نرێت و ڕاپۆرته‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو، كه له دوای 2003ه‌وه تا ئێسته عێراق بایی نزیكه‌ی 500 ملیار دۆلار گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ و ده‌ست به‌سه‌ر سامان و سه‌روه‌ته‌كه‌ی دا بگیرێت، به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه.
شێرپه‌نجه‌ی گه‌نده‌ڵی ڕه‌گی له نێو سێكته‌ره‌كان له عێراق داكوتاوه، یه‌كێك له دیارده سه‌یره‌كانیش بریتی بوو له فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن میلیشیا و حزبه‌كان له به‌سڕه بێ ئه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی عێراق بگه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له ده‌روازه سنووریه‌كان گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی بوونی هه‌یه و كه‌رتی كاره‌با و ته‌ناهی و گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك له‌گه‌ڵ ڕووسیا و هێنانی ئامێره‌كانی دۆزینه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی له بازگه‌كان، دۆسیه‌ی پرۆژه ستراتیجییه‌كانی كشتوكاڵ و ئاودێری و كه‌رتی بازرگانی و هێنانی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ عێراق، هه‌موو ئه‌وانه به سه‌دان دۆسیه‌یان گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ر ئاشكرا بووه، به‌ڵام به به‌راورد به‌و ڕێژه زۆره‌ی گه‌نده‌ڵی جموجۆڵی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری زۆر به كه‌می ده‌بینرێت.
هه‌رچه‌نده هه‌موو حكوومه‌تێك كه له عێراق هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌شێكی زۆری به‌رنامه‌ی كاریان بریتی بووه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنه‌بڕكردنی ئه‌و دیارده ترسناكه، به‌ڵام تا ئێسته دیارده‌كه هیچ سنوورێكی بۆ دانه‌نراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی و ئێسته‌یش حكوومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی كازمی چه‌ند هه‌نگاوێكی ئاسایی نراون، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و هه‌نگاوانه به‌س نین، چونكه قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق هێنده گه‌وره‌یه كه پێویستی به بڕیاری زۆر به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌یه، تا بتوانرێ سنوورێك بۆ دزی و تاڵانی له عێراق دابنرێت، به‌ڵام به‌هۆی تێوه‌گڵانی سه‌ركرده باڵاكانی شیعه له گه‌نده‌ڵی و قۆرخكردنی سێكته‌ره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، هیچ هیوایه‌ك نییه تا له داهاتوویه‌كی نزیك هه‌نگاوی ڕژد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران بهاوێژرێت.