ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ری عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، له ئێسته‌وه ده‌ست ده‌كرێت به ئاماده‌كاری بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق و ئه‌گه‌ری كورتهێنانی زۆره.
له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2019 به‌پێی رێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر 12 كاره‌كان ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی تهمووز، شێروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ عێراق بودجه‌ی نابێت و كار له‌سه‌ر به‌یانه‌كانی دارایی ده‌كرێت و له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2019 كاره‌كان ده‌كرێت، به‌پێی رێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر 12 ده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مساڵ بودجه دابنرێت، كورتهێنانێكی ئێجگار زۆری ده‌بێت و ئه‌وه‌ش نایاسایی ده‌بێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له ئێسته‌وه ده‌ست كراوه به ئاماده‌كاری بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 و وه‌زاره‌ته‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی خه‌ریكی پڕۆژه‌یاسای ساڵی داهاتوو ده‌بن، دوای ئه‌وه‌ی خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كانیان دیاری كرد، نهفهقهكان دیاری ده‌كرێن و دواتر نرخی نه‌وت ده‌خه‌مڵێنرێت له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ، دواتر كورتهێنان دیاری ده‌كرێت كه ده‌كرێ وه‌ك ساڵه‌كانی تر كورتهێنان زۆر بێت.
"به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دۆخی ئێسته‌ی عێراق له رووی دارایی و بودجه خراپه، بۆ ساڵی داهاتوو چاوه‌ڕێی دوو گۆڕانكاری ده‌كرێت كه ئه‌وانیش به‌ستراونه‌ته‌وه به‌وه‌ی كۆرۆنا به‌كوێ ده‌گات و نرخی نه‌وت به‌كوێ ده‌گات، ئه‌و دووانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر داهاتی عێراق ده‌بێت به تایبه‌ت بودجه". شێروان میرزا وای گوت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2020 دابنرایه، كورتهێنانی زۆری ده‌بوو، به شێوه‌یه‌ك ده‌گه‌یشته 60٪ واته بۆ 100 تریلیۆن 60 تریلیۆن دینار كورتهێنانی ده‌بوو.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی