كه‌مێك پێش ئێسته مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌دواداچوونی پڕۆژه ته‌واو نه‌كراوه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لا و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گه‌یشته كه‌ربه‌لا.
یه‌كه‌م جاره سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ته‌مووز،
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به فڕٍۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی و له‌ناكاو گه‌یشته پارێزگای كه‌ربه‌لا، شایانی باسه له دوای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه بۆ یه‌كه‌م جاره سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كات.
وه‌ك له میدیا عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان پێ كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی جێبه‌جێكراوه له شاره‌كه‌دا، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌دواداچوونه بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و پڕۆژانه‌ی كه به‌ته‌واونه‌كراوی ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون ده‌كات بۆ كێشه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێداویستی و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كان.
شایانی باسه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ساتی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی دیاله، كه‌ركووك، مووسڵ، كه‌ربه‌لا و چه‌ندان شوێنی تری كردووه، ئه‌مه‌یش به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی ڕه‌دوونانی داعش له ناوچه‌كه و ئاگاداربوون له پڕۆژه وه‌ستاو و ته‌واوكراوه‌كانی پارێزگاكان، به نیازه له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا سه‌ردانی پارێزگای به‌سره‌یش بكات.