لەڕووداوێكی هاتوچۆدا شۆفێرێك گیانی لە دەست دا

:: PM:12:13:14/07/2020 ‌
بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی تەمووز، عەلی جەمال گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێی شارەدێی قۆرەتوو- ساڵح ئاغا ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی پاتڕۆڵ و ترێلەیەكی بەڕاد ڕووی دا.

تەرمی هاووڵاتییەكە هێنراوەتە پزیشكی دادوەری كەلار و شۆفێری بارهەڵگرەكەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ گیراوە
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتی، لە ئەنجامی ڕووداوەكە شۆفێری پاتڕۆڵەكە بەناوی "سەردار حەسەن مەعرووف" لەدایكبووی 1997 دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری سەر بەشارۆكەی كەلار گیانی لە دەست دا.

باس  لەوەش كرد، ئێستە بەمەبەستی توێكاری تەرمی هاووڵاتییەكە هێنراوەتە پزیشكی دادوەری كەلار و شۆفێری بارهەڵگرەكەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ گیراوە.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ بەگوتەی بەرپرسان، بەهۆی خێرایی لێخوڕین و خراپیی هەندێك لە ڕێگەوبانەكان دەگەڕێتەوە.



وشە - رامیار جەواد