هونەرمەند شاباز زەمانی به‌مزووانه كلیپێكی نوێ به‌ناوی "تۆ گۆڕاوی" بڵاو ده‌كاته‌وه كه یه‌كێكه له تراكه‌كانی ناو ئه‌لبوومی "چه‌تر".
بڕیاره له جه‌ژنی قوربان بڵاو بكرێته‌وه
شاباز زه‌مانی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، تیزه‌ری كلیپه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "تۆ گۆڕاوی" بڵاو كرده‌وه، بڕیاره به‌مزووانه ته‌واوی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه.
تۆ گۆڕاوی، یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومی چه‌تر كه بڕیاره له جه‌ژنی قوربان بڵاو بكرێته‌وه، له‌لایه‌ن شاڵاو موله‌ر ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام دراوه.
شاباز زه‌مانی ساڵی 1990 له شاری سلێمانی له دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه، به‌ناوبانگترین به‌رهه‌می هونه‌ری به‌ناوی "ده‌ستت بێنه" بوو كه زۆرترین بینه‌ری هه‌بوو، هه‌وادارانی سه‌رسامی جوانیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ن و به جوانترین هونه‌رمه‌ند ناوی ده‌به‌ن، جگه له‌وانه‌یش گۆرانی "مه‌ینه‌ت"ی بۆ درامایه‌كی دۆبلاجكراوی توركی گوتووه. له ساڵی 2017 ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه.