چوار ڕۆژ به‌سه‌ر ساڵی دووه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕ ده‌بێت و له ماوه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا دوو پڕۆژه‌ی ستراتیجی و گه‌وره بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان كرانه‌وه و ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان كرا.
هه‌رێمی كوردستان ئێسته له‌ناو ته‌نگژه‌ی سه‌ختی كۆرۆنا و داراییه
هه‌رێمی كوردستان ئێسته له‌ناو ته‌نگژه‌ی سه‌ختی كۆرۆنا و داراییه، له‌لایه‌ك به‌غدا به بیانووی سیاسی و ركابه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بودجه و به‌شه مووچه‌ی بڕیوه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆرۆنا خه‌رجییه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌ناو هه‌موو ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ده‌بینرێ هێشتا سه‌تان پیلانگێڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی دژی حكوومه‌ت هه‌ن، به‌ڵام هیچكام له‌وانه ڕێی له شه‌مه‌نده‌فه‌ری خزمه‌تگوزاریی حكوومه‌ت نه‌گرت و ته‌نیا له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا كوردستان ده‌رگای بۆ دوو پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ستراتیجی كرده‌وه، جیا له‌وانه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
شاره‌زایانی كارگێڕی پێیان وایه كه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ئه‌و ته‌نگژه و كێشه‌یه‌دا پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی ده‌كاته كردار، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوودێكی گه‌وره به ژێرخانی ئابووری ده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕابه‌رایه‌تی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕابه‌رایه‌تی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، خۆی چه‌ندان جار دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌بێ جیاوازی له خزمه‌تكردنی ناوچه‌كانی كوردستان ناوه‌ستێت.
ڕۆژی 11ی ته‌مووز، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له سلێمانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری دانا كه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه وه‌ك گرێكوێره بۆ شاره‌كه نه‌ده‌كرایه‌وه. سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌وێ دووپاتی كرده‌وه كه له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك ناوه‌ستن و له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌تیش خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانه.
هاوكات ئه‌مڕۆ 14ی ته‌مووز، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له چوارچێوه‌ی به‌گه‌ڕخستنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خزمه‌تگوزاری، له هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی هه‌ڵمی كاره‌بای خه‌باتی كرد كه وێستگه‌كه 10%ی كاره‌بای بۆ تۆڕه گشتییه‌كانی كوردستان دابین ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌وێ دووپاتی كرده‌وه كه داوای له وه‌زاره‌تی كاره‌با كردووه بیر له میكانیزێك بكه‌نه‌وه تا كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتییانی كوردستان دابین بكرێ و هاووڵاتییانیش هاوكاری تۆڕه‌كانی كاره‌با بكه‌ن.
نه كۆمپانیاكان و نه حكوومه‌تیش له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ناوه‌ستن
به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌ڵمی له خه‌بات به‌گه‌ڕ خرا و تێیدا سه‌رۆكی حكوومه‌ت رای گه‌یاند، سه‌ره‌ڕای دۆخه سه‌خته‌كان، ئێمه له خزمه‌ت ناوه‌ستین.
وێستگه‌ی 300 مێگاواتی هه‌ڵمی خه‌بات، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیای پۆسكۆ و KNOC كۆری جێبه‌جێ كراوه كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 300 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه و 10%ی رێژه‌ی كاره‌با زیاد ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، ئه‌وه دووه‌م پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و وه‌گه‌ڕی ده‌خه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته هه‌یه، "ئێمه به‌رده‌وامین له خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و به‌ڵێنه‌كانمان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین".
مه‌سروور بارزانی دووپاتی كرده‌وه سه‌ره‌ڕای دۆخی سه‌خت، به‌ڵام نه كۆمپانیاكان و نه حكوومه‌تیش له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ناوه‌ستن.
لێره‌دا ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕێكی تری خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان ده‌ست پێ كردووه و ئه‌وه‌یش بۆ قۆناغێكی تری خزمه‌ت داده‌نرێ. به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" جیا له‌و دوو پڕۆژه گرنگه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا وه‌گه‌ڕ خران، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و چه‌ندان لایه‌نی تر هاتوونه‌ته راسپاردن كه ده‌ست به پڕۆژه‌ی بچووكی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان بكه‌نه‌وه. له‌و قۆناغه‌دا له هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك هه‌نگاوی گه‌وره‌ی خزمه‌تكردن ده‌ستی پێ كردووه.
پڕۆژه‌كان ستراتیجین و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری دروست ده‌كات
شه‌ماڵ نووریی ئابووریناس پێی وایه، ئه‌و دوو پڕۆژه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو و ئه‌مڕۆ كرانه‌وه به ته‌واوی، له‌و پڕۆژانه‌ن كه ستراتیجین و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری دروست ده‌كات.
شه‌ماڵ نووری بۆ "وشه" گوتی، رێگه‌وبان و كاره‌با دوو بنه‌مای گرنگی ژێرخانی ئابوورین له هه‌موو وڵاتێكدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆرۆنا و ته‌نگژه‌ی ئابووری زۆری ئه‌و كارانه‌ی له وڵاتان ڕاگرتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌كرێ، ئومێد ده‌داته‌وه به خه‌ڵك كه ئابووری كوردستان هێشتا دانه‌ڕماوه.
ئه‌و ئابووریناسه گوتی، پڕۆژه‌ی ژێرخانی ئابووری سوودی خۆی ده‌پێكێت و هیچ كه‌سێك نییه سوود له پڕۆژه‌ی كاره‌با و ڕێگه‌وبان وه‌رنه‌گرێ.
شه‌ماڵ نووری له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا داوای كرد كه ئه‌و جۆره پڕۆژانه به‌رده‌وام بن. وه‌ك نموونه‌یه‌كی به‌وه هێنایه‌وه كه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه كاتێك له سلێمانی له ساڵی 1991ه‌وه رێگه‌وبان گرنگی پێ نه‌دراوه، له 2020 و له سه‌رده‌می ته‌نگژه‌ی داراییدا به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری داده‌نرێ.