كچیك له هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ستگیرانداریی یه‌كه‌می فه‌شه‌ل دێنیت و جیا ده‌بێته‌وه، بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ده‌ستگیرانه‌كه‌ی به ئازاردانی ڕۆحییه‌وه ناوه‌ستێ، به‌ڵكو هه‌وڵی سووتاندنی خۆی و خێزانه‌كه‌شی ده‌دات و كه سه‌ركه‌وتوو نابێت، به ده‌مانچه هێرش ده‌كاته سه‌ری و هه‌ڵی كوشتنی ده‌دات.
ئه‌وه كه‌ناره‌ی بۆ نه‌خنكانم هانم بۆ برد، خۆی خنكاندمی
هاژه كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵه ماوه‌ی نزیكه ساڵێكه به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت كه به ناوی خۆشه‌ویستی ده‌ستی پێ كردووه و ئێسته خۆی و خێزانه‌كه‌شی هه‌راسان كردووه، هاژه چیرۆكی تێكچوونی ژیانی و ئاڵۆزییه خێزانییه‌كانی بۆ "وشه" باس ده‌كات و ده‌ڵێت، كاتێك له خۆشه‌ویستییه‌ك به دۆڕاوی دێیته ده‌ر، هانا بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌مه‌كه‌ت له‌ناوت نه‌بات، به‌ڵام من ئه‌وه كه‌ناره‌ی بۆ نه‌خنكانم هانم بۆ برد، خۆی خنكاندمی.
زیاتر گوتی، سه‌ره‌تا پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كوڕێك هه‌بوو زۆر خۆشم ده‌ویست، دواتر به‌یه‌كه‌وه چووینه زانكۆ و تا دوای زانكۆش پێوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان هه‌بوو، دواتر ورده ورده هه‌موو شتێك تێكچوو، له دوای نۆ ساڵ له خۆشه‌ویستی به زۆری من و ماڵی باوكی هاته داوام، ماره كراین، له ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری كه دوو مانگ بوو، هه‌وڵی خۆكوشتنم دا چونكه ئه‌وه‌نده سارد و خراپ بوو له‌گه‌ڵم، قه‌ت بڕوام نه‌ده‌كرد.
به‌ده‌م گریانه‌وه به‌رده‌وام بوو، دوای ماوه‌یه‌ك زۆر به‌خراپی نه‌خۆش كه‌وتم و ده‌روونم تێكچوو، ئه‌ویش پێی گوتم كه كه‌سێكی تر له ژیانی هه‌یه و جیا بووینه‌وه، ئه‌و چوو ئه‌و كچه‌ی هێنا و منیش له‌ناو خه‌مه‌كانم داڕزام و فه‌وتام.
ژیانم له‌دوای ئه‌و ڕووداوه به‌ته‌واوی وێران بوو "هاژه وا ده‌ڵێ
شه‌ش مانگ له‌ناو جێ كه‌وتم و هه‌موو كه‌سێك ده‌یانگوت ده‌مرێ و به‌رگه‌ی ئه‌و خه‌مه ناگرێ، تا هۆشه‌نگم له ڕێی هاوڕێیه‌كمه‌وه ناسی، ئیتر ئه‌و پێوه‌نووسانه‌ی پێمه‌وه نووسا، تا ئێسته‌ش لێم نه‌بووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تا زۆر به‌جوانی هه‌موو شتێك ده‌ستی پێ كرد، جوان بوو یان من له‌دوای ئه‌و كه‌وتنه خراپه ئاوا ده‌مبینی نازانم، به‌ڵام وه‌ك كچ و كوڕه‌كانی ناو دراما و فیلم هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، هه‌موو ڕۆژێ گوڵ و دیاری بۆ ده‌هێنام، شیعر و شانامه و هه‌ست و سۆز كه پێشتر به‌جۆرێكی تر بوو، ئه‌و هه‌مووی پێچه‌وانه بوو، به‌جۆرێك خۆی خستبووه ژیانمه‌وه، نه‌یده‌هێشت یه‌ك چركه بیر له هیچ بكه‌مه‌وه.
هۆشه‌نگ به‌جۆرێك ده‌خزێته ژیانی هاژه‌وه كه رێ نادات بیر له هیچ ورده‌كارییه‌كی كه‌سایه‌تی و گونجان و هه‌ڵبژاردنی بۆ بهێڵێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا شه‌ش مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئیتر ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وانه‌ی وه‌ك من له ئه‌زموونێكی فاشل ده‌رچووبن، تێده‌گه‌ن كه من كۆتایی یه‌كه‌م خۆشه‌ویستی و سه‌ره‌تای ناسینی دووه‌م كه‌س چۆن بوو.
هاژه به چاوی پڕ گریانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وانه‌ی وه‌ك من له ئه‌زموونێكی فاشل ده‌رچووبن، تێده‌گه‌ن كه من كۆتایی یه‌كه‌م خۆشه‌ویستی و سه‌ره‌تای ناسینی دووه‌م كه‌س، چۆن بوو، بۆیه هه‌ستم به‌هیچ نه‌ده‌كرد ئه‌وه نه‌بێت پیاوێكی تر بتوانێت وه‌ك پیاو له پشتم بێت و ئه‌و بۆشاییه ڕۆحییه‌م بۆ پڕ بكاته‌وه.
ده‌ست له‌سه‌ر برینه‌كه‌ی داده‌نێت و به ئه‌سه‌فه‌وه ده‌ڵێت، ئه‌و پیاوه‌ی من ویستم ڕزگارم بكات خنكاندمی، كاتێك هاتمه‌وه هۆش خۆم، ئه‌وه‌ی من له‌گه‌ڵی تا به‌رده‌رگای هاوسه‌رگیریی دووه‌م ڕۆیشتووم، بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بزانم له كچێكی ئازا و ناو ئیشی ڕێكخراوه‌كان و پیاوی ده‌ره‌وه و خاتوونی ماڵه‌وه، خه‌ریكه ده‌مكات به‌ژنێك كه پیاوێك به ئاره‌زووی خۆی و بیركردنه‌وه دواكه‌وتووه‌كانی مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كات، "ناڕۆی و ناخۆی و له‌به‌ر ناكه‌ی و ئیش ناكه‌ی و قسه له‌گه‌ڵ كه‌س ناكه‌ی، فه‌یسبووك و ئینسته‌گرام و سناپت و نامێنێت..."
ئه‌مانه پێش ماره‌بڕین هه‌موویم بۆ یه‌كلا بووه‌وه، به‌ڵام خستمیه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌یه له وێنه و نامه بڵاوی ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌م، بۆیه به‌ناچاری ڕازی بووم و بۆ جاری دووه‌م ماره كرام.
ماره‌كردنه به‌زۆره‌كه‌ی هاژه ماوه‌ی چوار مانگ ده‌خایه‌نێت، له‌و چوار مانگه‌دا كۆمه‌ڵێك ڕووداو به‌سه‌ر هاژه‌دا دێن كه تا ئێسته‌ش ناتوانێ له‌ژێر باریان ده‌ربچێت.
هاژه له باسی ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری دووه‌میدا گوتی، سه‌ره‌تا هه‌موو شتێكی لێ قه‌ده‌غه كردم، ته‌نانه‌ت چوونه ماڵی برا و خوشكیش ته‌نیا له‌گه‌ڵ خۆی بۆم هه‌بوو له ماڵ بچمه ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ دایك و باوكیشم نه‌یده‌هێشت.
بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌موو شه‌وێك تابه‌یانی به ته‌له‌فۆن شه‌ڕمان بوو، دواتر كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌شمان زانییان، باوكم بانگی كرد و گوتی ده‌بێت جیا ببنه‌وه، هه‌ر ئه‌وكات ئه‌وه‌ی هه‌بوو نه‌بوو له ڕه‌سم و هه‌موو شتێك به ده‌موچاوی باوكمیدا دا و گوتی كچه‌كه‌ت یان بۆ منه یان بۆ گڵ.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه كه من له به‌رده‌می ماڵه‌وه‌مان له شه‌رمه‌زاریدا وه‌ك مۆم ده‌توامه‌وه، له نیوه‌شه‌ودا گڕی له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكم به‌ردرا و نیوه ماڵه‌كه‌شمان سووتا، پاشان له كامێرا بینیمان كه ئه‌وه، به‌ڵام باوكم له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه نایدات به دادگا، به‌ڵام ده‌بێ له من جیا ببێته‌وه، ئه‌وانیش ڕازی بوون، هه‌رچه‌نده ئه‌وكاته هۆشه‌نگ به‌هه‌موومانی گوت بۆیه ئه‌و كاره‌ی كردووه، تا هه‌موومان بسووتێنێت.
كێشه‌كه‌یان ده‌چێته دادگا و هۆشه‌نگ هه‌ر واز له هاژه ناهێنێت و هه‌موو ڕۆژ و به‌جۆرێك كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كات، تا ڕۆژێك ده‌زانێت ماڵه‌وه‌یان له ده‌وامن، به چه‌كه‌وه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵیان.
هاژه هێشتا ده‌ست و ده‌نگی له باسكردنی ئه‌و ڕووداوه ده‌له‌رزێت، به‌ده‌نگێكی پڕ ترس و له‌رزه‌وه باسی ده‌كات، ئه‌و ساته‌ی ده‌مانچه‌كه‌ی خسته سه‌ر سه‌رم، هه‌موو ئه‌و دنیایه‌م به چاوی خۆم بینی و هه‌ستێكه باس ناكرێت، نازانم چۆن خوا ڕه‌حمی پێ كردم و دراوسێكمان كه له ده‌ره‌وه بینیبووی، فریام كه‌وت و ژماره‌ی 104ی بۆ بانگ كرد و گرتیان و ڕزگارم بوو له ده‌ستی.
هۆشه‌نگ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت، ماڵی باوكی كه وه‌ك هاژه ده‌ڵێت زۆر ماڵێكی باشن، به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی كوڕه‌كه‌یان نایه‌ن، زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌كه به عه‌شایه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هۆشه‌نگ ئازاد ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی له هاژه جیا ببێته‌وه و به‌هه‌موو جۆرێك لێی دوور بكه‌وێته‌وه.
ماوه‌یه‌ك هۆشه‌نگ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كان ده‌بێت كه له سوڵحه عه‌شایه‌رییه‌كه‌دا دراون، به‌ڵام دواتر ده‌ست ده‌كاته‌وه به هه‌وڵدان بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای هاژه، كه بێ هیوایش ده‌بێت، هه‌ر جاره و كێشه‌یه‌كی جیاوازی بۆ دروست ده‌كات.
تێبینی/ ناوی هاژه و هۆشه‌نگ خوازراون، ورده‌كاریی هه‌موو ڕووداوه‌كان له‌لای "وشه" پارێزراوه و له‌به‌ر نه‌ناسینه‌وه، كه‌یسه‌كه و ورده‌كارییه‌كان ناخرێنه ڕوو.