گۆڤاری
فۆرێن پۆلسی بابه‌تێكی له‌باره‌ی داهاتووی لبنان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، كه ئێسته وڵاته‌كه به خێرایی به‌ره‌و ڕووی چین هه‌نگاو ده‌نێ و په‌كینیش به‌ڵێنی داوه كۆمه‌كی ته‌واوی به‌یرووت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ته‌نگژه‌ی قووڵی ئابووری وڵاته‌كه زاڵ بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش هۆشداری ده‌درێ، كه په‌كین به ته‌واوی وڵاته‌كه به‌هۆی زۆر پێدانی قه‌رزه‌وه هه‌لبڵوشێت.
بابه‌ته‌كه ئه‌نشال ڤوهرا نووسیویه‌تی و تێیدا هاتووه، كه چێشتخانه‌یه‌كی بچووكی چینی له به‌یرووت هه‌یه كه به ناوبانگترین شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی چینییه‌كانی نیشته‌جێی لبنانه له وڵاته‌كه و بووه‌ته سیمبۆلی كۆبوونه‌وه‌ی چینییه‌كان و لبنانییه‌كانی به ته‌واوی سه‌رسام كردووه، ئه‌وێ هه‌ر چێشتخانه نییه، به‌ڵكو په‌یامێكی چینیشه به بڕوای نووسه‌ر بۆ سیاسییه‌كانی لبنان، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر حزبوڵای لبنانی كه زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان هه‌یه، پلان و به‌رنامه‌كانیان نه‌یه‌ته دی، ئه‌وا به پشتیوانی ئێران به ته‌واوی ڕوو له چین ده‌كه‌ن، له شوێنی هانابردن بۆ سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌رگرتنی بڕێكی زه‌به‌لاحی قه‌رز له‌و دامه‌زراوه جیهانییه، بۆ هه‌لسانه‌وه‌ی ئابووری لبنان، ده‌یانه‌وێ ئه‌م قه‌رزه له چین بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی لبنان و سیاسییه پارێزخوازه‌كانیش دژی ئه‌وه‌ن هانا بۆ چینییه‌كان ببرێت، چونكه هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه لبنان ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكایه بۆ چوونه ناو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی له‌و بواره هه‌یه و ناكرێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شه‌پۆله هه‌نگاو بنرێت، به‌ڵام حزبوڵا هیچ گوێ به‌مه نادات و ئامانجیه‌تی كه به ته‌واوی وڵاته‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دوور بخاته‌وه، به ته‌واوی پێگه و هه‌ژموونی ڕۆژئاوا له لبنان ڕیشه‌كێش بكات.
حزبوڵا ده‌یه‌وێ مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا قبووڵ نه‌كرێ و قه‌رز له چین بكه‌ن
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له هه‌فته‌كانی داهاتوو ئابووری ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام بێ له داته‌پین و نزیكبوونه‌وه له كاره‌ساتی گه‌وره‌تر و گه‌یشتن به حاڵه‌تی مایه‌پووچبوونی ته‌واوه‌تی، حزبوڵا و به‌شێكی تریش له سیاسییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه هیچ چاره‌سه‌رێكی تر نییه، چونكه ئه‌و قه‌رزه‌ی كه سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی به لبنانی ده‌دات، پێوه‌ست كراوه به چه‌ندان مه‌رجه‌وه، كه به خێرایی ئه‌و مه‌رجانه به‌دی نایه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه هانا بۆ چین ببرێ.
له‌كاتێكدا بێكاری به‌رۆكی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه و ڕێژه‌ی دراوی لبنانی به بڕی 80% ڕووی له دابه‌زین كردووه، خه‌ریكه سیناریۆی ڤه‌نزویڵا به‌سه‌ر وڵاته‌كه دووباره ده‌بێته‌وه، تاكه هیوای لبنانییه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزی به په‌له‌یان پێ بدات، بریتییه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌سته‌به‌ر و دڵنیایی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه بكات، به‌ڵام ئه‌مه به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه ده‌بێت.
له‌و نێوه‌نده‌دا چینییه‌كان ئۆفه‌ری سه‌رنجڕاكێش پێشكه‌شی لبنانییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و له ه‌ئمه‌ریكا دوور بكه‌ونه‌وه و وڵاته‌كه ببێ به بنكه‌یه‌كی به‌هێزی چین بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، په‌كین له ڕێی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی خه‌ریكی دروستكردنی پرۆژه‌ی یه‌كجار گه‌وره و ستراتیجییه له وڵاته‌كه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه ئامانجێكی سیاسی گه‌وره‌ی له پشته، ده‌نا هیچ وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیایه‌كی بیانی و وڵاتێك له‌و دۆخه داڕماوه‌ی لبنان پرۆژه‌كه له وڵاته‌كه جێبه‌جێ ناكات.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو چینییه‌كان به به‌رده‌وامی كاریان له‌سه‌ر لبنان كردووه و له ڕووی كولتووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه پێوه‌ندی تۆكمه‌یان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده موزیكی و هونه‌رییه‌كان له به‌یرووت دروستكردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له جه‌نگی لبنان و ئیسرائیل له 2006 په‌كین كۆمه‌كی سه‌ربازی بۆ لبنانییه‌كان ڕه‌وانه كرد، كه ئه‌مه‌یش به‌لای لبنانییه‌كانه‌وه جێی بایه‌خ بوو و به‌رده‌وام ده‌گوترێته‌وه.
كۆمپانیاكانی چین له لبنانی نزیك له داڕمان خه‌ریكی پرۆژه‌ی ستراتیجی و دروستكردنی هه‌لیكارن بۆ خه‌ڵك
ئێسته كه په‌تای كۆرۆنا دنیای گرتووه‌ته‌وه، جارێكی تر چین به هانای لبنانییه‌كانه‌وه هات و له ڕێی نه‌رمه هێزه‌وه گه‌ڕایه‌وه ناو كه‌رتی ته‌ندروستی لبنان و وه‌به‌رهێنانێكی میدیایی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌كانه كرد، كه بۆ لبنانی ڕه‌وانه كردووه، تا له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا یارمه‌تی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی وڵاته‌كه بدات و ته‌ندروستیان به پارێزراوی بمێنێته‌وه.
بابه‌ته‌كه ته‌نیا خۆی له ناردنی كۆمه‌ك نه‌بینیووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو پسپۆره پزیشكییه‌كانی هه‌ردوولا وڵات كۆڕ و كۆبوونه‌وه له ڕێی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه ده‌كه‌ن و زانست و زانیاری به پزیشكانی لبنان له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خێراتر ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه.
دواجاریش چین ده‌یه‌وێ زۆرترین قه‌رز به لبنان بدات له شوێنی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه ڕزگار بكات، به‌ڵام ئه‌مه ته‌ڵه‌یه‌كه و چه‌ندان وڵاتی تری دنیا كه‌وتوونه‌ته ئه‌و داوه‌ی په‌كینه‌وه، چونكه دوای پێدانی قه‌رز ئیتر هه‌موو مه‌رجه‌كانی خۆی ده‌سه‌پێنێت، له كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ئابووری و كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی و دیپلۆماسی زۆر گه‌وره، بۆیه وڵاته‌كان ده‌كات به بنكه و شوێن پێیه‌كی قایمی خۆی، له به‌رانبه‌ر پێدانی قه‌رز هه‌موو بوواره‌كانی ژیانیان كۆنتڕۆڵ ده‌كات.