خوێندن لە پەیمانگەی دادوەری دەست پێ دەکاتەوە

:: PM:01:54:15/07/2020 ‌
پەیمانگەی دادوەری سەر بە وەزارەتی داد ڕای دەگەیەنێت، لە مانگی داهاتوو خوێندن لە پەیمانگەكەیان دەست پێ‌ دەكاتەوە و پشكنینی گشتی بۆ قوتابیان ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی تەمووز، لە ڕاگەیەنراوێكی پەیمانگەی دادوەری سەر بە وەزارەتی داد هاتووە، خوێندنی پەیمانگە دەست پێ‌ دەكاتەوە بۆ تەواوكردنی خوێندنی ساڵی 2019 بۆ 2020.

قوتابیانی قۆناغی یەكەم و دووەم لە هەشتی ئاب دەست دەكەنەوە بە خوێندن
لە نووسراوەكەدا ڕوون كراوەتەوە، قوتابیانی قۆناغی یەكەم و دووەم لە هەشتی ئاب دەست دەكەنەوە بە خوێندن و لە پێنجی ئاب دەست دەكرێت بە پشكنینی گشتیی قوتابیان، تا دڵنیابن هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.

لە كۆتایی نووسراوەكەدا باس لەوەش كراوە، دەستپێكردنەوەی دەوام بە ڕێكاری توندی تەندروستی و ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی تەندروستی دەبێت.

لە سەرەتای مانگی ئاداردا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم چالاكییەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان وەستان.



وشە - رامیار جەواد