گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، حكوومه‌ت گفتوگۆی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سندووقی خانه‌نشینی و دامه‌زراندنی پله‌باڵاكان كردووه كه ده‌بێت كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ته‌مووز، د. جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه و بڕیار له دامه‌زراندنی سندووقی خانه‌نشینی دراوه، هه‌روه‌ها حكوومه‌ت پێڕه‌وێك بۆ دامه‌زراندنی كه‌سانی پله‌باڵا داده‌نێت و ده‌بێت كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو بێت.
ئێمه به‌رپرسین له دابینكردن و دابه‌شكردنی مووچه، بابه‌تی مووچه پێوه‌سته به داهاتی كوردستان
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه له پێش جه‌ژنی قوربان، گوته‌بێژی حكوومه‌ت گوتی، ئێمه به‌رپرسین له دابینكردن و دابه‌شكردنی مووچه، بابه‌تی مووچه پێوه‌سته به داهاتی كوردستان و ئێسته لێكه‌وتنی دارایی زیاتر بووه و پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێ، چونكه لێكه‌وته‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی حكوومه‌ت هه‌بووه.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامن له گفتوگۆ و ده‌ستوور وه‌ك بنه‌مای گفتوگۆكان دانراوه و له داهاتوویه‌كی نزیك گفتوگۆكان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت باسی دابه‌شكردنی مووچه پێش جه‌ژنی قوربان ده‌كات