ڕۆژگار بووه‌ته ڕۆژی سۆشیال میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گرنگترین بڕیاره سیاسی و كه‌یسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ته‌نگژه ئابوورییه‌كان و ته‌نانه‌ت هونه‌رییه‌كانیش، كه پێشتر له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕه‌وه باس و شیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرا، ئێسته له سایه‌ی سۆشیال میدیاوه بووه‌ته كارێكی ئاسانتر له‌وه‌ی له چاوه‌ڕوانی هیچ بیرمه‌ندێكدا بووبێت، مێرمنداڵ و گه‌نج و پیر به نێر و به مێوه، هه‌موو له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ی ناو ده‌ستیان چی‌یان ده‌وێت ده‌یڵێن و سڵیش ناكه‌نه‌وه.
سڵنه‌كردنه‌وه‌ی تاك و شاراوه‌یی ناسنامه‌كان، كاری جنێودان و ته‌شهیركردن و هه‌ڵبه‌ستنی درۆ و ده‌ربڕینه نه‌شیاوه‌كانی ئاسانتر كردووه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك وه‌ك ڕابه‌ری ئه‌م شۆڕشه خۆیان پێشان ده‌ده‌ن و به ده‌نگ و ڕه‌نگ ڕۆژانه هه‌رچییان بوێت ده‌یڵێن و كه‌سیش لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكات، به‌ڵام ئه‌مه زۆر كه‌سی هه‌راسان كردووه و ژیانی هه‌ندێكیشی ڕووبه‌ڕووی دڵه‌ڕاوكێ كردووه‌ته‌وه.
کۆمەڵێک هۆکاری سەرەکی لەپشت سوکانی ئەو توند و تیژ دەربڕینەوە هەن
شاره‌زایان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه كۆنترۆڵ نه‌كرێت، دوای چه‌ند ساڵێك شیرازه‌ی خێزان و تاك به ئاستێك به‌ده‌ست ئه‌م بارودۆخی جنێوفرۆشتن و كڕینه له سۆشیال میدیا، تێكده‌چێت كه جارێكی تر كۆكردنه‌وه و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ئاسان نابێت.
كۆمه‌ڵێك هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن كه وایان كردووه باردۆخی ئێسته له دنیا به‌گشتی كوردستان به‌تایبه‌تی بگاته ئه‌م قۆناغه و سۆشیال میدیا دوو هێنده‌ی هه‌موو شتێكی به‌هێز، حوكم به هه‌رشتێكه‌وه بكات كه ئاراسته‌كراو بێت یان خه‌ڵك بڕیاری لێ بده‌ن.
د. میران مه‌حه‌مه‌د ساڵح پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و پسپۆڕ له بواری كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی، له‌باره‌ی قسه‌گوتن و نووسین و هه‌موو هێرشه پێچه‌وانه ئه‌خلاقییه‌كانی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ "وشه" گوتی، كۆمه‌ڵگه هه‌مووی به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك هه‌مووی شێواوه كه ده‌یه‌وێ له هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ هه‌ڵی بڕێژێت، ئێسته هیچ پێوه‌رێكی ئه‌خلاقی و ئاینی و عه‌شایه‌ریش نه‌ماوه بۆ مرۆڤ بوون، جاران ئه‌وه‌ی درۆی بكردایه ده‌یانگوت درۆزنه و عه‌یبه بوو، ئێسته ئه‌وه‌ی درۆزنی باش بێت پێی ده‌گوترێت دیپلۆماتكاری باش و لێزان، ئێسته پێوه‌ره‌كان گۆڕاون، ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆر ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به نان، كاری وردی ده‌بێت له‌سه‌ر بكرێت.
خه‌ڵك بۆ جنێو ده‌دات؟ دكتۆر میران محه‌مه‌د هۆكاره‌كان باس ده‌كات:
-تووڕه‌بوونی خه‌ڵك یه‌كه‌م هۆكاره، خه‌ڵك هه‌مووی تووڕه‌ن، ئه‌وه‌ی جنێویش ده‌دات وه‌ك ئه‌و منداڵه‌ی له دایك و باوكی تووڕه ده‌بێت، كاتێك شتێكی بۆ دابین ناكات له‌به‌ر خۆیه‌وه تووڕه ده‌بێت و قسه ده‌ڵێت و شت ده‌شكێنێت، به‌هه‌مانشێوه خه‌ڵك له گه‌وره‌كان تووڕه‌ن، كه تووڕه‌ش ده‌بن هیچ ئینتیمایه‌كی نیشتمانی و ئه‌خلاقی و ئاینی نامێنێت، بۆیه ده‌بینین و ده‌بیستین چه‌ندان جار ده‌گوترێ چیم داوه له خاكێك كه بستێكی هی من نه‌بێت، یان چی له ئاینێك بكه‌م كه من ئاوایه حاڵم، یان چی له سیاسه‌ت بكه‌م خۆ من هه‌ر گوزه‌رانم خراپه.
-لاساییكردنه‌وه، ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه كه ده‌چییه شاری كوێران ده‌ست به‌چاوته‌وه ده‌گری، تاكی كاڵفام ده‌بینێ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ر له خێزانه‌كه‌ی خۆی و مامۆستای مه‌كته‌ب و مه‌لای مزگه‌وت و سیاسییه‌كان و به‌ناو ڕۆشنبیره‌كان جنێو ده‌ده‌ن، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وان هه‌م فێر ده‌بێت و هه‌م هه‌ستی لاساییكردنه‌وه به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت.
-جنێودانی به ئامانج، هه‌ندێك جار جنێودان و هێرشه‌كان به ئامانجن، جا ئامانجه‌كه سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری بێت، هه‌ندێك جاریش كه‌سه‌كان به كرێ ده‌گیرێن له بارودۆخێكی تایبه‌تدا كه ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی ئابووری هه‌بێت، ئه‌وان ته‌نیا به‌كرێگیراون بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بزانن و ئاگاداربن، وه‌ك ئه‌و كه‌سه كوێر و كه‌ڕه‌ی له ئاهه‌نگێكدا داده‌نیشێت و هیچ تێناگات، ئه‌وانیش ئه‌وه‌ی ئاراسته‌یان ده‌كرێت ده‌یكه‌ن و ده‌یڵێن، بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی وه‌رگرتنی پاره‌كه گرنگه ئینتیما و مرۆڤبوونیان به‌گرنگ نامێنێت.
-نزمی ئاستی ڕۆشنبیریی تاكی كۆمه‌لگه، تاك بڕوانامه‌ی هه‌یه به‌ڵام ڕۆشنبیر نییه، ئه‌وه‌ی كه پێیه‌تی به‌شی ئه‌وه ناكات ڕۆشنبیر بێت به‌شی ئه‌وه‌ی كه كۆنترۆڵی ناوه‌وه‌ی خۆی بكات و بۆ هه‌موو شتیك هه‌ڵه‌شه نه‌بێت، ئاستی ڕۆشنبیریی تاك به ئاستێك نزمه، كۆنترۆڵی ته‌نیا ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات و ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیڵێ و بیكات به‌بێ بیركردنه‌وه.
نه‌زانینی ئامانج له به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شێك نازانن بۆ هاتووه و بۆ به‌كار نه‌هێنرێت، هه‌ندێك هه‌ن ڕۆژانه 15 سه‌عات سه‌رقاڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئامانجێك له به‌كارهێنانه‌كه‌ی هه‌بێت و ته‌نیا خۆخافڵاندنه، ئه‌مه جوان ڕوونه چیی لێ دروست ده‌بێت، ڕێك وه‌ك ئه‌و به‌چكه‌یه‌ی له سه‌ره‌تاوه ڕای دێنێت بۆ خوویه‌كی خراپ. له به‌شێك له خه‌ڵك تێكچووه كه ئامانجی ڕاسته‌قینه له به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چییه.
چارەسەری دۆخی ئێستا هێندە ئاسان نیە ، بەڵام ئەگەر ڕانەگیرێت دواتر لەدەست دەردەچێت
پێویسته چی بكرێت تا تاك به‌هۆش خۆی بهێنرێته‌وه و دیارده‌ی جنێودان و هێرشبردن به ئامانج و به‌بێ ئامانج كه‌م بكرێته‌وه و نه‌هێڵرێت؟.
دكتۆر میران ده‌ڵێت ئه‌وه كارێكی هێنده ئاسان نییه، چونكه چه‌ند ساڵه كاری له‌سه‌ر كراوه به ڕۆژێك و دوو رۆژ چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو ئیراده‌ی تاكی ده‌وێت كه ئه‌مه‌ش هێنده به‌ئاسانی به‌ده‌ست نایه‌ت، ئه‌مه‌ش له‌رێی ئه‌م هه‌نگاوانه‌وه ده‌بێت:
یه‌كه‌م هه‌نگاو كه ده‌بێت دایك و باوك له خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر باوان ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان مرۆڤێكی ته‌ندروست و باش بن و نموونه‌ی كه‌سی باش بن، ده‌بێت له خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن، ده‌بێ خۆیان ژیانیان به‌ته‌واوی بگۆڕن، ده‌بێت خۆیان درۆ نه‌كه‌ن و ئاگاداری هه‌موو شتێكی ده‌وروبه‌ریان بن، منداڵ نازانێت دنیا چییه و چۆنه، ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كات ئه‌وانن، بۆ نموونه له باخچه و قوتابخانه كێ خراپه و كێ باشه و كێ ئاینی چییه و كێ زمانی جیایه، منداڵ ئه‌وانه نازانێت، ئه‌وه‌ی فێری ده‌كات و ئاراسته‌ی ده‌كات دایك و باوكه.
هه‌نگاوی دوای خێزان وێستگه‌ی خوێندنه كه پێویسته مامۆستاكان له هه‌موو سێكته‌ره‌كانی خوێندن، زۆر جوان ئاگاداری زمانی قسه‌كردنیان بن، مامۆستایانی ئاینی له مزگه‌وته‌كاندا كه به‌داخه‌وه زۆربه‌ی مامۆستایان له‌سه‌ر میمبه‌ر له ماڵی خوادا وه‌ك پێشڕه‌وی خه‌ڵك هه‌زار جنێو و قسه‌ی نه‌شیاو ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ی گرنگه جنێو ده‌درێت نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌كێ ده‌درێت، چونكه له بنچینه‌وه جنێودان شتی زۆر نه‌گونجاوه.
ئه‌م قۆناغانه ئیشكردنی به‌رده‌وام و دوور و درێژی ده‌وێت، به‌رپه‌چی زۆر دێته پێش له جێبه‌جێكردنیان، دوو گۆڕانكاری هه‌یه گۆڕانكارییه‌ك له خواره‌وه ده‌چیته سه‌ره‌وه، ئه‌وه له خێزان و له تاكه‌وه ده‌گاته سه‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه زۆر ئه‌سته‌مه، چونكه زۆر گرفت دێته پێشت و لێت تێكده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌وه بێته خواره‌وه، ئاسانه و زۆر به سانایی ده‌توانی په‌یامه‌كه‌ت بگه‌یه‌نی سه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و جۆره ده‌كرێت كه ده‌بێ هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیان به‌یه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن، له تاك و خێزان و ڕاگه‌یاندن و سیاسییه‌كان، خێزان ئێسته شه‌رم ده‌كات سه‌عات هه‌شت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی سه‌یری هه‌واڵ بكات، هه‌نێك كه‌ناڵ به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ قسه‌ی نه‌شیاو ده‌كه‌ن و جنێو ده‌ده‌ن، ئه‌مه كاره‌ساته تاك له هه‌موو شوێنێكه‌وه فێر ده‌كرێت چۆن جنێوفرۆش بێت نه‌ك مرۆڤ.