دواتر من له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ قسه‌م كرد و تا چاودێری و سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی دیداری تره‌مپ و كیم بكات و به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌وتمه ڕێ، له گفتوگۆكهیشم له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ دووپاتم له‌وه كرده‌وه، كه بۆچوونه‌كانی سه‌رۆكی كۆریای باشوور وه‌كو نزیككردنه‌وه‌ی تره‌مپه له مه‌رگ، ئه‌و وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی، پرۆسه‌كه خۆی وه‌كو جه‌ڵته‌ی دڵ وایه.
دواجار هه‌موو به‌رپرسان گه‌یشتینه سه‌نگاپوور به‌ر له 12ی حوزه‌یران/یۆنیۆ كه واده‌ی دیداره‌كه بوو، به‌یانی ڕۆژی دووشه‌م تره‌مپ پێوه‌ندی پێوه كردم و له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی گفتوگۆكان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، منیش دڵنیاییم پێدام كه هه‌موو كارێك ته‌واوه و ده‌توانی پێشوه‌خته له ته‌له‌ڤزیۆن قسه بكه‌یت و دواجار به‌ره‌و شوێنی دیداره‌كه بكه‌ویته ڕێ.
كیم جای موونی سه‌رۆكی كۆریای باشوور زۆر هیوای به پرۆسه‌كه هه‌بوو و هانی تره‌مپی ده‌دا و دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه كه پێویسته تره‌مپ خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبلی پێ بدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌رگیز نایه‌وێت ئه‌زموونی داماڵینی لیبیا له چه‌كی ئه‌تۆمی دووباره ببێته‌وه.
تره‌مپ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی و گوتی، دوای چه‌ند ساڵێك له هه‌وڵمان بۆ داماڵینی لیبیا له چه‌كی ناوكی، به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ستی پێكرد و ناوچه‌كه‌ی سهراوژێركرد، ئه‌و وا بیری ده‌كرده‌وه، كه به‌هاری عه‌ره‌بی هۆكاره‌كه‌ی بۆ پرۆسه‌ی گفتوگۆكان بوو له‌گه‌ڵ موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌و وڵاته و زانیاری وردی له‌سه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بی نه‌بوو، له كاتێكدا به‌هاری عه‌ره‌بی هیچ پێوه‌ندی به‌و باسه‌وه نه‌بوو، چونكه بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بوو و سه‌ره‌تایش له لیبیا كڵپه‌ی نه‌سه‌ند تا ببه‌سترێته‌وه به دانوستاندنه‌كان بۆ داماڵینی چه‌كی ناوكی له لیبیا.
كۆریای باشوور زۆر دڵخۆشبوون و هانی تره‌مپیان ده‌دا و به شیاوی خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی ناویان ده‌برد
ئه‌و قسانه‌ی له میدیاكانیش ده‌گوته‌وه و دواجاریش نیویۆرك تایمز كردی به سه‌ردێری سه‌ره‌كی ڕۆژنامه‌كه‌ی و ناونیشانه‌كه‌ی ئه‌وه بوو " كه كوشتنی دیكتاتۆر قه‌زافی له 2011 پێوه‌سته به وازهێنانی له دانوستاندنی له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی لیبیا له 2003!".
چه‌ند خوله‌كێك پێش ئه‌وه‌ی تره‌مپ قسه بۆ میدیاكان بكات، مایك پێنسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندی پێوه كردم و چه‌ند خاڵێكی پێدام تا به تره‌مپی بگه‌یه‌نم و داوایشی لێكردم كه زۆر به ڕژدییه‌وه كار بكه‌م تا تره‌مپ باس له‌و خاڵانه بكات، كه گرنگترین خاڵیش بریتی بوو له دۆسیه‌ی بارمته ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كۆریای باكور.
تشو ینگی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆریای باشوور دواتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، پێی ڕاگه‌یاندم كه كیم جۆنگ ئۆن به ته‌واوی ئاماده‌یه ده‌سبه‌رداری به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی بێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه، ئه‌مه‌یشی به هه‌نگاوێكی زۆر گه‌وره بۆ سه‌لامه‌تی ناوچه‌كه و سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا ناوبرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زانیارییه دڵخۆشكه‌رانه‌ی كه كۆریای باشوور پێیان ده‌داین له‌باره‌ی سووربوونی كیم جۆنگ ئۆن له‌سه‌ر وازهێنان له به‌رنامه‌ی ناوكی، به‌ڵام له دیداره‌كه له به‌رده‌م میدیاكان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بوو ئه‌و ڕسته‌یه بڵێ و دووپاتی له‌سه‌ر بكاته‌وه و ته‌نیا گوتی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ تاوتوێ ئه‌وه‌مان كرد كه ڕێككه‌وتنێكی زۆر گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك بخاته ڕوو و هیچ باسێكی پرۆسه‌ی داماڵینی وڵاته‌كه‌ی له چه‌كی ئه‌تۆمی بكات.
ڕۆژی هه‌شتی ئایار/مایۆ پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ سێ بارمته ئازادكراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پیۆنگیانگه‌وه گه‌یشته‌وه ئه‌مه‌ریكا و چاوم به سێ بارمته ئه‌مه‌ریكییه‌كه كه‌وت و تره‌مپیش پێشوازی لێ‌كردن، له نیوه‌ی شه‌ویش له په‌خشی ڕاسته‌وخۆ سێ ئه‌مه‌ریكییه ئازادكراوه‌كه پێشان دران و سه‌رجه‌م میدیاكان په‌خشیان كرد، ئه‌مه وایكرد تره‌مپ متمانه‌ی زیاتری به‌خۆی بێ و به گوڕتر هه‌نگاو به‌ره‌و كۆریای باكور بهاوێژێت.
پۆمپیۆ چووه پیۆنگیانگ و سێ بارمته ئه‌مه‌ریكییه ئازادكراوه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه
له‌میانه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ سێ بارمته ئازادكراوه‌كه، ئه‌وان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر دراون و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشڤه‌چوونانه‌ی هه‌بوون، چینییه‌كان ترسیان لێ نیشتبوو و به نهێنی دژی نزیكبوونهوهكهی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور بوون.
یانگ جیتشی باڵوێزی پێشووی چین له ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌وكات ڕاوێژكاری ده‌وڵه‌ت بوو كه پۆسته‌كه‌ی له وه‌زیری ده‌ره‌وه زۆر گه‌وره‌تره، به ئاشكرا نیگه‌رانی خۆی له‌و پێوه‌ندییانه‌ی واشنتن و پیۆنگیانگ ده‌رده‌بڕی و دووپاتی ده‌كرده‌وه كه پێویسته په‌كین هه‌نگاو بنێ، بۆ تێكشكاندنی ئه‌و دیداره لووتكه‌یه، تا هه‌رگیز ئه‌نجام نه‌درێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ڕه‌خنه‌یان له كیم جۆنگ ئۆن ده‌گرت، به‌وه‌ی بارمته ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ئازاد كردووه، بێ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا هیچ بارمته‌یه‌كی كۆریای باكور ڕه‌وانه‌ی پیۆنگیانگ بكاته‌وه، ئه‌مه‌یشیان به لاوازی كیم جۆنگ ئۆن ناوده‌برد و ده‌یانه‌ویست له ڕێی میدیاكانه‌وه تووڕه‌یی بكه‌ن و په‌شیمان بێته‌وه له هه‌نگاوه‌كان، به‌ڵام دواجار سه‌رنه‌كه‌وتن.
من و تشونجی هاوتاكهم له كۆریای باشوور له شوێنی دیداره‌كه زۆر زووتر بوونمان هه‌بوو و له‌گه‌ڵ تیمه تایبه‌ته‌كانی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكی زۆر به ڕوونی هه‌موو شوێنه‌كه‌مان پشكنی و به ئامێری پێشكه‌وتوو به دوای هه‌ر ماده‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ك ده‌گه‌ڕاین، چونكه زانیارییمان هه‌بوو كه په‌كین دژی ئه‌و هه‌وڵه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌و پشكنین و گه‌ڕانانه لایه‌نی هه‌ماهه‌نگكاری كۆریای باكوریش له‌گه‌ڵمان بوون و هه‌موو زانیارییه‌كان له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی و دڵنیایی شوێنه‌كه به هه‌ردوولا دران.
دواتر كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به مانۆری سه‌ربازی كرد له كۆریای باشوور و له سنووره‌كانی كۆریای باكور، به‌ڵام پیۆنگیانگ به توندی هاته ده‌نگ و په‌یامی نارد، كه پێویسته ده‌سبه‌جێ مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه بوه‌ستێنرێت، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد، كه ئه‌گه‌ر مانۆڕه‌كه ڕانه‌گیرێت، ئه‌وا دیداری كیم و تره‌مپ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌وان ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
چین نیگه‌رانبوو له پێشڤه‌چوونی پێوه‌ندییه‌كان و هه‌وڵی ده‌دا شكست به لووتكه‌ی تره‌مپ و كیم بێنێ
تره‌مپ به‌و هه‌ڕه‌شه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كه له پیۆنگیانگه‌وه پێی گه‌یشت، نیگه‌ران بوو و له‌و بڕوایه‌دابوو كه ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه له میدیاكان كاری بۆ ده‌كات و خۆی پێ مه‌زن پێشان ده‌دات، دواجار نایه‌ته دی و هه‌وڵه‌كانی بێ ئه‌نجام و مایه‌پووچ ده‌بن، دواتر به تره‌مپم ڕاگه‌یاند، كه هه‌ر چۆنێك بێ ناكرێ نیگه‌ران بین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان دیداریان ده‌وێ ئێمه ئاماده‌ین، ئه‌گه‌ریش نایانه‌وێ هیچ گرفتێك نییه، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی له‌وه تێ ده‌گه‌م، به‌ڵام ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی به‌رانبه‌ر به ده‌ستكردن به مانۆری سه‌ربازی هاوبه‌شی سیئۆل و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌وكاته ده‌ربڕی.
دواتر پێوه‌ندیم به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كرد و منیش سه‌رم له‌وه سوڕمابوو، كه بۆچی له‌وكاته ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه فره‌وانه كه فڕۆكه‌ی جه‌نگی بی 52ی تێدا به‌كارده‌هات، تێچووێكی زۆری له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا دروست كردبوو، ئه‌و مانۆڕانه، بۆیه نیگه‌رانیم پێگه‌یاندن و داوام لێ‌كردن مانۆڕه‌كه بوه‌ستێنن. چونكه ئه‌مه كارێكی بێزاركهرانهیه له‌وكاته‌دا كه خه‌ریكین له‌گه‌ڵ كۆریای باكور دانوستاندن و گفتوگۆ و دیداری لووتكه ساز ده‌كه‌ین.
گرژییه‌كانی مانۆڕه سهربازییهكهیش كۆتاییان پێهات و ده‌ست به ورده‌كاری دیداری لووتكه كرا، پۆمپیۆ كیلی سادلهری ڕاسپارد كه به به‌رده‌وامی و بۆ هه‌میشه له نزیكی تره‌مپه‌وه بێت، كیلی كارمه‌ندی پێوه‌ندییه‌كان بوو و به خێراترین شێوه له بوونی هه‌ر گرفتێك له ڕێی ئامێری ته‌كنیكی تایبه‌ته‌وه هه‌مووانی ئاگه‌دار ده‌كرده‌وه، كارمه‌ندێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو و پێشتریش له‌گه‌ڵ جۆن ماكین كاری كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ جۆن ماكین ئاشكرا بوو كه تره‌مپ زۆر ڕقی له ماكین بوو و باسیان له‌وه كردبوو، كه ئه‌مه مردنه تره‌مپ جینا هاسپیل ده‌كاته سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی.